گەیشتنی پارەكەی بەغدا بۆ هەرێم ئاشكراكرا

لڤین:

لە 48 كاتژمێری داهاتوودا، گوژمەیەكی ئەو پارەیەی لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاری لێدراوە، دەگاتە هەرێمی كوردستان.

تارق حەرب شارەزای دەستووری عێراقی ئاشكرای دەكات، لە 48 كاتژمێری داهاتوودا، گوژمەیەكی ئەو پارەیەی لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاری لێدراوە، دەگاتە هەرێمی كوردستان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو پارەیە یەكەم گوژمەی پارەكەی بەغدایە و بە تایبەتی بۆ موچەخۆرانی ھەرێمی كوردستانە.

بەگوێرەی بڕیارەكەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق مانگانە بڕی (200 ملیار) دینار بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان خەرج دەكرێت، ئەمەش دوای تەواوبوونی وردبینیكردنی داتاكانی تایبەت بە داهاتی نەوتی لەلایەن دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵی بە هەماهەنگی لەگەڵ دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمی كوردستان.

وەك لەبڕیارەكەدا هاتووە ئەو بڕە پارەیە لە 1/1/2021ەوە خەرجدەكرێت واتا بەغداد بۆ شەش مانگی رابردوو (ترلیۆنێك و 200 ملیار) دینار وەك مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان خەرج دەكات.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button