پلەی گەرما ڕوو لەبەرز بوونەوە دەکات

لڤین:
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند.
بە پێی ڕاگەیاندنەکەی کەشناسی هەرێم ئاسمانی ناوچەكانی ھەرێم ساماڵ دەبێت، و پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە.
لە هەولێرو هەڵەبجە و کەرکوک بەرزترین پلەی گەرما 43 پلە دەبێت،لەدهۆک 41پلەدەبێت. لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی یەکشەممە پلەی گەرما زیاتر بەرزدەبێتەوە، لە سلێمانی وکەرکوک وهەڵەبجە بەرزترین پلەی گەرما 44 و لە دهۆک 43 پلە دەبێت.