هۆشداری لە بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاوی هیندی دەدرێت بە جیهاندا

لڤین:

لەڕاگەیەنراوێکدا ( ١٨ى حوزەیرانى ٢٠٢١ )سومییە سوامیناسین، گەورە زانای پزیشکیی لەڕێکخراوى تەندروستیى جیهانى، ڕایگەیاندووە،” ڤایرۆسە گۆڕاوە هیندییەکە لەسەرتاسەرى جیهاندا تەشنە دەکات، ئەوەش بەهۆى زۆر بەئاسانى لەنێوان خەڵکیدا بڵاودەبێتەوە”.

ماوەی چەند مانگێکە ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاوی هندی لەو وڵاتە بڵاوبووەتەوە و زیانێکی گەورەی لەو وڵاتە داوە و تاڕادەیەک کۆنتڕۆڵ کردنی ئەستەم بووە و بەهۆیەوە ملیۆنان هاووڵاتی توشبوون و هەزارانیش گیانیان لەدەستداوە.

پێشتریش ئەو زانا ڕوسیانەى کە ڤاکسینى سپۆتینگ ڤى ڕووسییان بەرهەمهێناوە ئەوەیان ڕایگەیاند، ڤاکسینەکەیان کاریگەرى باشى لەدژى ڤایرۆسە هیندییەکە هەیە وەک لەزۆربەى ڤاکسینەکانى تر.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button