بەرپرسانی پارتی لە هەولێر غەدر لە پارتییەكانیش دەكەن 

لە فەیسبووکی مەحموود یاسین كوردی
كوڕی سەرمایەدارێکی گەورەی پارتی بە ناوی (م ف) كە بازرگانی ئۆتۆمبێل لەگەڵ چەند كەسێكی بنەماڵەی بارزانی دەكات لە گەڕەكی وەزیرانی شاری هەولێر بە ئۆتۆمبێلێكی مۆدێل نوێ‌ خەریكی سیباق بووە بە تووندی خوی بە گەنجێك بە ناوی (یونس سۆران) كێشاوە و جێهیشت و دەمودەست گیانی لە دەستداوە بۆ رۆژی دواتر دوای نیوەڕۆكەی براوەتە توب عەدلی ئینجا كەسوكارەكەی زانیویانە كوڕەكەیان مردووە.
یونس، شەو بۆ وەرزش كردن چووتە دەرەوە كە كوڕی (سۆران ئەبوبەكر) بەرێوەبەرە لە ژووری بازرگانی و مامی راوێژكاری وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان و مامێکی دیکە عەقیدە لە وەزارەتی پێشمەرگە و دەرچووی زانكۆی كوردستانە لە هەولێر و ماستەری لە توركیا هێناوەتەوە بە مەبەستی سەردانیكردنی دایك و باوكی گەڕاوەتەوە هەولێر كەچی لە لایەن كوڕی ئەو دەوڵەمەندە بە تۆمۆبێل لێدراوە و تاوەكو ئێستا تۆمەتبارەكە دەستگیر نەكراوە، كەچی بەرپرسانی گەورەی پارتی و بنەماڵەی بارزانی بە تەلەفۆن داوایان لە باوكی گەنجەكە كردووە کە وەكو رووداوێكی قەزاو قەدەر سوڵح بكات، باوكی گەنجەکە رازی نییە داوا دەكات دادگا و یاسا رۆڵی خۆیان ببین، چونكە ئەو تەنیا ئەو تاقە كوڕەی هەبووە، بەداخەوە ئێستا دۆخی دەروونی دایك و باوكی ئەو گەنجە زۆر باش نییە بە هۆی شۆكی ئەو رووداوە دڵتەزینە.
(م ف) سەرمایەدارێكی ناسراوە لە هەولێر ماوەیەك پێش ئێستا كوڕێكی دیكە بەهۆی تیژ لێخورینی بە تووندی خۆی لە دوو پاقلەفرۆشی لە سەر شەقامی 60 مەتری شاری هەولێردا دواتر بە سوڵح كێشەكە چارەسەركرا.
*وێنەی یونسی جوانەمەرگ و باوکی


Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button