شەهید بوونی گریلایەک لە بانە ڕاگەیەندرا

لڤین:

یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵات (ی ر ک) باڵی سەربازی کۆمەڵگای دێموکراتیک و ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کۆدار) پاش نزیکەی ١٠ ڕۆژ لە تێکهەڵچوونێکی چەکداری لە نزیک شاری بانە، گیان لە دەستدانی ئەندامێکی ئەو حیزبەی پشتڕاست کردەوە.

ڕێکخراوی هەنگاو ڕایگەیاندووە، بە گوێرەی بەیاننامەیەک کە کۆدار ئەمڕۆ ( هەینی ٢٨ی جۆزەردان (١٨ی ژوئەن)، ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی جۆزەردانی ٢٧٢١ (٩ی ژوئەنی ٢٠٢١)، لە نزیک گوندی “بنەخوێ”ی شاری بانە تێکهەڵچوونێکی چەکدارانە لە نێوان هێزەکانی سپای پاسداران و هێزەکانی (ی ر ک) هاتووەتە ئاراوە و لە ئاگامدا گریلایەکی خەڵکی ئیستامبۆلی تورکیا بە ناوی “هیزڵ ئاجوول” گیانی لە دەست داوە.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەی ڕێکخراوەکەدا هاتووە، بە پێی زانیارییەکان،” ئەو گریلایە دوای تێکهەڵچوونێکی قورس تەقەمەنی پێ نەماوە و بە دوایین گوللە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە و لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە تەرمەکەی بۆ سنە گوازراوەتەوە”.

لە کۆتایدا ئاماژە بەوەیشدراووە،” سێ ڕۆژ دوای ئەو تێکهەڵچوونە واتە ڕۆژی شەممە ٢٢ی جۆزەردان (١٢ی ژوئەن)، هیزەکانی جێگیر لە پایگای هەنگەژاڵی بانە بە چەکی ئار پی جی ئۆتۆمبێلێکی هەڵگری گریلاکانی پارتی ژیانی ئازاد (پژاک)یان لە ناو خاکی هەرێمی کوردستان کردووەتە ئامانج کە زانیارییەک لەسەر زیانی گیانی ئەو هێرشە لە بەر دەستدا نییە”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button