وەزیری پەروەردە:

چەند ساڵێک پێویستە بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانەکانی کۆرۆنا لە پرۆسەی خوێندن

لڤین:

ئالان حەمەسەعید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم، لە لێدوانێکیدا بۆ میدیای فەرمی پارتی، رایگه‌یاندووە،” له‌ ساڵی نوێی خوێندندا به‌شه‌ وانه‌ فه‌وتاوه‌كانی خوێندنی ئه‌مساڵ قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه‌ و بۆ ئەو مەبەستەش “به‌رنامه‌ و‌ پلانی گونجاومان ئامادەكردووه‌.”

لەبارەی قەرەبووکردنەوەی زیانەکانی کۆرۆنا لەسەر پرۆسەی خوێندن، ئاشکرای کردووە، “دۆخی كۆرۆنا كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر كه‌رتی په‌روه‌رده‌ هه‌بووە، پێویستمان به‌ چه‌ند ساڵێک هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌بووی زیانی كۆرۆنا به‌ پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده‌ بكه‌ینه‌وه‌”.

وتویشیەتی،” داوامان له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كردووه‌ ڤاكسین بۆ سه‌رجه‌م مامۆستایان دابینبكات”.

له‌باره‌ی مامۆستایانی وانه‌بێژیشەوە، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ ئەوەی خستووەتەڕوو، “مامۆستایانی وانه‌بێژ رۆڵێكی گرنگیان له‌ پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده‌ هه‌یه‌ و به‌گوێره‌ی دۆخی دارایی ئه‌وه‌ی پێمان كرابێت درێخیمان نه‌كردووه‌.”

لێدوانی وەزیری پەروەردە لەکاتێکدایە، ماوەی دوو ساڵە بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و چەند ساڵێکیش بە هۆی دابەشنەکردنی مووچە و پاشەکەوت کردن و لێبڕینی مووچەوە پرۆسەی خوێندن لە هەرێم، بەڕێکی بەڕێوەناچێت، بۆ ئەمساڵی خوێندنیش وەزارەتى پەروەردە بڕیاریداوە لە ٢٢ى ئەم مانگەوە تاقیکردنەوەى پۆلە ناکۆتاکان دەستپێبکات، و لە سەرەتای مانگی تەموز کۆتایی دێت، لە سەرەتای مانگی ئەیلول خوێندنی ساڵی نوێ دەست پێدەکات.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button