ئەو گەنجەی لەلایەن پۆلیسێکی هاوتووچۆی هەولێر لێیدرا سکاڵای لە دژ تۆمار دەکرێت

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر رایدەگەیێنێت، ئەو گەنجەی لەلایەن پۆلیسێکی هاتووچۆوە هێرشی کراوەتە سەر سەرخۆش بووە و لە خۆیەوە هاتووەتە لای مەفرەزەکە و یەخەی گرتوون و جنێوی ناشرینی پێداون.

بە گوێرەی جیدۆیەک کە بڵاوکراوەتەوە پۆلیسێکی هاتووچۆ پاڵێک بە گەنجێکەوە دەنێت. لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وا بڵاوکرایەوە کە هاتووچۆ دەستی بەسەر ماتۆڕی ئەو کەسەدا گرتووە و کاتێک داوای دەکات پۆلیسەکان ئامادە نین ماتۆڕەکەی بدەنەوە.

لەو بارەیەوە هاتووچۆی هەوڵێر روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا دەڵێت “راستییەکە بەو شێوەیە نییە، چونکە بەر لە هەموو شتێک ئەو کەسە نە ماتۆڕسکیلی لێگیراوە، نە لێپیچینەوەی لەگەڵ کراوە، بەڵکو ئەوە کەسێکی ئاسایی بووە”.

هاتووچۆی هەولێردا دەشڵێت گەنجەکە “پێیوتوون ئێوە لەگەڵ سەگە بەڕەڵایەکانی سەرشەقام جیاوازیتان نییە، دوایی بەوەش نەوەستاوە، بەڵکو دەستی بۆ یەخەی پۆلیسەکە بردووە، پۆلیسەکەش بۆ بەرگری لە خۆکردن بە پاڵ دووری خستووەتەوە، ئەوە کاردانەوەیەکی ئاسایی هەر مرۆڤێکە کە سووکایەتیی پێبکرێت”.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆ وتوشیەتی “ئێمە ئەو رووداوە زیاتر بە دروستکراو دەبینین، چونکە شێوازی وێنەگرتنەکە وانیشان دەدات کە وێنەگرەکە خۆی ئەو کەسەی ناردبێت بۆ دروستکردنی کێشەکە و، لەدوای ئەو رووداوەش وەکو رێکارێکی یاسایی کارمەندەکەی پۆلیس سکاڵای تۆمارکردووە لەسەر سووکایەتی پێکردنی لەکاتی ئەرک بێ هیچ هۆکارێکی دیار”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button