مەسعود بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە

لڤین:

ئەمڕۆ حەفتا و چوار ساڵ بەسەر پەڕینەوەی مەلا مستەفا بارزانی و یاوەرانی لە ڕووباری ئاراسدا تێدەپەڕێت. بەو بۆنەیەوە سەرۆکی پارتی پەیامێکی بڵاوکردەوە.

مەشعود برزانی لە پەیامێکدا بە بۆنەی سآڵیادی پەڕینەوەی مەلا مستەفا و هاوەڵيکانی لە ئاوی ئاراس پەیامیکی بڵاوکردەوە و تیایدا دەڵێت: لە ١٨ـی حوزەیرانی ١٩٤٧ـدا دوای پەنجاوسێ ڕۆژ شەڕ و بڕینی سنووری ئێران و عێراق و توركیا و ڕووبەڕووبوونەوەی سوپا و چەکدارانی سێ دەوڵەت و پووچەڵکردنی هەڕەشەی دوژمنان لە ڕێڕەوێكی دوورودرێژ و سەختدا بارزانیی نەمر و یاوەرانی توانیان لە ڕووباری ئاراس بپەڕنەوە و بچنە خاكی یەكێتیی سۆڤییەت.

سەرۆکی پارتی دەشڵێت “ئەو داستانە ڕەهەندی نەتەوەیی و مێژوویی و سیاسی و سەربازیی گەورەی هەبوو، كاریگەرییەكی یەكلاكەرەوەی لەسەر مانەوەی دۆزی ڕەوای كورد لەو كات و لە قۆناغەكانی داهاتوو بەجێهێشت”.

ئەو دەشڵێت “لەو داستانە مێژووییەدا ئیرادەی گەلەكەمان بەسەر پیلانی دوژمنان سەركەوت و ئەوە سەلمێندرا كە ئیرادەی بەرخودان و خۆبەدەستەوەنەدان لەنێو ڕۆڵەكانی گەلی كوردا هەر دەمێنێت و ئەو ئیرادەیە لە هەموو هێز و سوپا و پیلانێك بەهێزترە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button