ئاوات شێخ جەناب تیپی گۆڕەپان و مەیدانی کچانی یانەکەی سڕکرد

لڤین:
بە بڕیاری سەرۆکی یانەی وەرزشی سیروانی نوێ، تیپی گۆڕەپان و مەیدنی یانەکە بە هۆی ئەو دەنگۆیانەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان لە بارەیانەوە بڵاوکراوەتەوە سڕکران.
ئاواتا شێخ جەناب، سەرۆکی یانەکە بە نوسراوێکی فەرمی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی لەسەر تیپەکە پێکهێنا لەبەرامبەر ئەو دەنگۆیانەی لەسەری بڵاوبوونەتەوە.
لیشنەکەی سەرۆکی یانەکە پێکی هێناوە لە دەرەوەی دەستەی کارگێڕی یانەکەیە و ستاف و یاریزانانی تیپی گۆڕەپان و مەیدانی کچانی یانەکەی سڕکردووە.
ئەوە جگە لەوەی دەستەی گارگێڕی یانەکەش سزای سەرنج راکێشانیان بۆ دەرچووە بە هۆی ئەوەی کەمتەرخەمیان کردووە لەسەرپەرشتیکردن و چاودێریکردندا.