شێخ نەهرۆ داوایەك لە دەروێشەكانی دەكات

لڤین:

شێخ نەهرۆ کەسنەزانی لە تازەترین دەرکەوتنی و لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا (پێنجشەممە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ) داوای لە دەروێش و خەلیفەکانی تەریقەتەکەی لە ئێران کرد، دەنگبدەن بە ئیبراهیم ڕەئیسی، کاندیدی سەرۆکایەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران”.

کەسنەزانی لەبەشێکی تری پەیامەکەیدا دەڵێت،”ڕەئیسی ئەو کەسەیە کە دەتوانێت خزمەت بە سەرجەم گەلی ئێران بکات بە هەموو ڕەنگەکانەوە”.

جێگەی ئاماژە پێدانە، پشتگیرییەکەی شێخ نەهرۆ بۆ ئیبراهیم ڕەئیسی، کاندیدی سەرۆک کۆماری ئێران لەکاتێکدایە لە ماوەی رابردوو سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی عیراق ڕایگەیاند،”پشتگیری هیچ لایەنێک ناکەم و ئێمە پشتگیری ئەو لایەنە دەکەین کە میللەتەکەمان هەڵیدەبژیرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button