قائیمقامی سلێمانی بنەماڵەی جەمال نەبەز خەڵات دەکات

لڤین:
ڕاگەیاندنی قائیم قامیەتی سلێمانی لە هەژماری فەرمێ خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک، ڕایگەیاندووە،” هەوڵەکان زیاتر چڕ دەکرێنەوە بۆ پاراستنی سیمای کەلەپوری شاری سلێمانی بەتایبەت لەو گەڕەکە کۆنەکاندا و پشتگیری هەموو ئەو کەس و لایەنانە دەکرێت کە هاوکارن بۆ پاراستنی خانوو و گەڕەکە کەلەپورییەکان”.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
ئەمرۆ ١٧ / ٦ / ٢٠٢١ ئاوات محەمەدـ قائیمقامی سلێمانی بە هاورێیەتی سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکان و لیژنەی پاراستنی شوێنەوار، سەردانی خانووو ماڵی پرۆفیسۆر جەمال نەبەز)ی کرد کە ئێستا لەقۆناغی نۆژەنکردنەوەدایە و لەلایەن (نیعمەت خان) خوشکی جەمال نەبەز و بنەماڵەکەیانەوە پێشوازی لێکران.
لە وتەیەکدا قائیمقامی سلێمانی دەستخۆشی زۆری پێ گەیاندن لە بەرامبەر هەوڵ و کارەباشەکانیان بۆ پاراستنی خانووە کەلەپورییەکانیان و رێگەگرتن لە لەناوچونی ئەو سامانە نیشتیمانییە گەورەیەی شارەکەیان.
رایگەیاند؛ لەگەڵ ئەوەی نەتوانراوە تەواوی خانوو و گەڕەکە کۆنەکان وەکو خۆیان بپارێزرێن، بەڵام بە هەموومان هەموو هەوڵێک دەدەین بۆئەوەی ئەو بەشەی لە خانوو و گەڕەکە کەلەپورییەکانی سلێمانی کە ماوە بیپارێزین.
نیعمەت خان_ خوشکی پرۆفیسۆر جەمال نەبەز سەرەڕای سوپاسی زۆری بۆ قائیمقامی سلێمانی، باسی لە هەوڵ و گرنگیدانیان بە پاراستنی سیماو پێکهاتەی خانووەکانی بنەماڵەکەیان کرد و وتی: ئەم خانووە تەمەنی (۱۲٥)ساڵە و روبەرەکەی (٦٤٠) مەتر دووجایە و بەهیچ نرخێک رێگەنادەین بروخێنرێت و بە تێچوو و توانای خۆمان نۆژەنی دەکەینەوەو دەیپارێزین.
هونەرمەند دەوەن مەعروف_ سەرپەرشتیاری نۆژەنکردنەوەی خانووەکە وتی: بە راوێژ لەگەڵ ژمارەیەک هونەرمەند و ئەندازیاری تەلارساز خەریکی نۆژەنکردنەوەی خانوەکەین و دەیکەین بە ناوەندێکی کەلەپوری و مێژووی و بارەگای رێکخراوی رۆشنبیری جەمال نەبەز. ئاماژەی بەوەش کرد تەواوی سیماو پێکهاتەی خانووەکە دەپارێزین و وەکو خۆی نۆژەنی دەکەینەوە.
Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4
Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6
Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7
Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22
Notice: Undefined index: name in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 44
Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21