ژنێک زیاتر لەدوو دەفتەر دۆلار دەداتە بۆ ئەوەی مێردەکەی بکوژن

لڤین:

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک ڕایگەیاندووە،” دوای ئەوەی لەبەرواری ٢١ /٤/ ٢٠٢١ نزیک کاتژمێر ١٠ی شەو لە ناحیەی حاجیاوا هاوڵاتی (س،خ،پ) لەدایکبووی ساڵی ١٩٨٨ پیشەی کاسب دانیشتوی حاجیاوا/دابان لەنزیک ماڵەکەی خۆی درایە بەر دەستڕێژی گوللە و بەوهۆیەوە گیانی لەدەستدا، و لەهەمان کاتدا ڕێکاری یاسایی گیرایە بەر و مەلەفی لێکۆڵینەوە کرایەوە. دواتر ٢ تۆمەتبار دەستگیرکران کە یەکێکیان خێزانی کوژراوەکە و ئەوەی تریان خەسوی کوژراوەکە بوو بە پێی ماددەی ٤٠٦ لە یاسایی سزادانی عێڕاقی ڕاگیران”.

ئاماژە بەوەیشدراوە،” لەدوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری و سوودوەرگرتن لە کامێراکانی چاودێری کردن، لەلایەن بنکەی پۆلیسی حاجیاوا و بە هاوکاری ئاسایشی حاجیاوا بکوژی سەرەکی ڕوداوەکە بەناوی (س،آ،آ ) دەسگیرکرا و بە هەمان مادە بەبڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە ڕاگیرا”.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،” دوای ئەوەی بەڵگەی تەواو و کۆکرایەوە لە دژی تۆمەتباری سەرەکی (س،آ،آ) بەڵام لەسەرەتادا نکۆڵی دەکرد. وە دوای لێکۆڵینەوەی زیاتر و وردەکاری زیاتر و خستنە ڕووی بەڵگەی زیاتر، تۆمەتبار (س،آ،آ) لە ئێستا دانی ناوە بەتاوانەکەیدا”.

لە کۆتای ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،” لە ئێستادا تۆمەتبار (س،آ،آ) لە بەردەم پۆلیس و دادگا دانی نا بەتاوانەکەی، بە وتەی خۆی دەڵێت کە لەگەڵ خێزانی کوژراو ڕێک کەوتووە کە لە بەرامبەر بڕی ٢٢٧٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە خێزانی کوژراو وەربگرێت و مێردەکەی بۆ بکوژێت، وە ئەوەبوو لەبەرواری ٢١ /٤/ ٢٠٢١ نزیک کاتژمێر ١٠ی شەو تاوانی کوشتنەکەی ئەنجامدا، وە تۆمەتباری ناوبراو لەگەڵ خێزانی کوژراو و خەسوی کوژراو بەهەمان ماددەی یاسایی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button