لەبارەی گیان لەدەستدانی هاووڵاتیەکەوە تەندروستی هەولێر ڕوونکردنەوە دەدات

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، ئەمڕۆ ( پێنجشەممە، ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ) لەراگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە،” دوابەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی گیانلەدەستدانی کچێکی تەمەن نۆزدە ساڵان لە نەخۆشخانەیەکی تایبەتی شاری هەولێر، تیمەکانیان دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە و هەوڵەکان بەردەوامن بۆ دەستنیشانکردنی هۆکاری راستەقینەی رووداوەکە”.

لە بەشێکی تری راگەیەندراوەکەدا هاتووە،” پاش تەواوبوونی رێرەوی لێکۆڵێنەوەکان سەرپێچیکاران روبەڕوی یاسا دەکرێنەوە”.

ڕوونکردنەوەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، دوای ئەوە دێت، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ کچێک بەناوی هێلین ئەحمەد خۆشناو کە خوێندکاری پەیمانگایە لەشاری هەولێر و تەمەنی ١٩ ساڵە، بەهۆی خواردنی دەرمانی قەڵەوی دۆخی تەندروستی تێکدەچێت و دوای ئەوەی بۆ ماوەی هەفتەیەک لەنەخۆشخانە دەمێنێتەوە، گیانی لەدەستدا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button