ڕێگری لە فرۆشتنی کچێکی عەرەب بە هاووڵاتیەکی شاری هەولێر دەکرێت

لڤین:

وەزارەتی ناوخۆی عێراق،لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ ( پێنج شەممە، ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ) بڵاوی کردووەتەوە، ئاشکرای کردووە،” لەسەر فەرمانی دادوەر و دوای ئەوەی کچێکی تەمەن 11 ساڵان سکاڵای هەبوە کەباوکی هەوڵیداوە بیفرۆشێت بەکەسێکی دیکە لەپارێزگای هەولێر، هێزەکانیان باوکی ئەو کچەیان لەبەغدا دەستگیرکردوە”.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆدا هاتووە،” روداوەکە لەناوچەی ئەعزەمیەی بەغدا بوە و پۆلیسی تایبەتمەند بە توندوتیژی خێزانی سکاڵای کچێکی تەمەن ١١ ساڵانیان وەرگرتوە کە کەباوکی هەوڵیداوە بیفرۆشێت بەکەسێکی دیکە لەپارێزگای هەولێر، بۆیە دادوەر فەرمانیکردوە کچەکە ببرێتە خانەی بێ سەرپەرشتان و باوکی کچەکەش دەستگیربکرێت”.

لە کۆتایدا ئەوەش خراوەتەڕو،” پۆلیسی تایبەتمەند بە بەرەنگاربونەوەی روداوەکانی توندوتیژی خێزانی بەردەوام دەبن لەبەدواداچون و چاودێریکردنی دۆسیەی کچەکە و لەروانگەی دەرونی و کۆمەڵایەتییەوە هاوکاری کچەکە دەبن”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button