لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان:

حکومەتی هەرێم لە ٢٠٠ ملیارەکە قەرزەکانی دەداتەوە

لڤین:

پاش ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوو، حکومەتی ناوەند بڕیاریدا مانگانەبڕی ( ٢٠٠ ) ملیار دینار بۆ هەرێم بنێرێت، زیاد جەبار لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان، رایگەیاند،” ئەو ٢٠٠ ملیار دینارەی لەبەغداوە رەوانەی هەرێم دەكرێت، حكومەتی هەرێم لەگەڵ بانكی بازرگانی عیراق رێككەوتوە كە مانگانە ٢٠ ملیاری لەبری ئەو قەرزەی پێشتر كردویەتی بیداتەوە بەبانكی بازرگانی عیراق، بەوەش مانگانە ١٨٠ ملیار دیناری بۆ هەرێم دەمێنێتەوە”.

ئاشکرایشی کرد،”  پێشتر كە حكومەتی عیراق ٣٥٦ ملیار دیناری مانگانەی رەوانە دەكرد بۆ هەرێم هەموو مانگێك حكومەتی هەرێم ١٢ ملیار دیناری قەرزی داوەتەوە بە بانكی بازرگانی عیراق”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button