باجی خانوبەرەی سلێمانی چەند ڕێنماییەك بۆ هاوڵاتیان بڵاو دەکاتەوە

لڤین:
بەڕێوەبەرایەتی باجی خانوبەرەی سلێمانی، سەبارەت بە کەشفی خانووبەرە چەند ڕێنماییەك بڵاو دەکاتەوە.
ڕێنماییەکانی بەڕێوەبەرایەتی باجی خانوبەرەی سلێمانی، لەچەند خاڵێک پێکهاتووە و داواش لە هاوڵاتیان دەکات پێیەوە پابەندبن، لەکاتی سەردانکردنی بەڕێوەبەرایەتییەکەدا بەم خاڵانەی خوارەوە پابەندبن.
– لەزۆربەی حاڵەتەکاندا بۆ ھەموو جۆرە مامەڵەکان کە پێویستی بە کەشف بێت ھەمان ڕۆژی مامەڵەکە لیژنەکان دێن بۆ کەشفی خانووبەرەکە .
– پێویستەھەرکەسێک کە لە خانوەکەدا دەژی (خاوەن موڵک یان کرێچی) ئەو ڕۆژەی کە لیژنەکە یەت لە ماڵ بن.
– خاوەن ماڵ بە ڕاست و دروستی لیژنەکان ئاگادار بکاتەوە لە جۆری موڵکەکە ئایا بە کرێیە یاخود موڵکە، لەکەیەکەوە لە خانوەکەدایە.
– ئامادەکردنی بەڵگەنامەکانی وەک (ناسنامەی باری شارستانی – فۆرمی بایەعی- وەرەقەی مۆلیدە ….) یاخود ھەر بەڵگە نامەیەکی تر کە لیژنەکە داوای بکات.
– زۆر گرنکە ئەو کەسەی مامەڵەکە دەکات ناونیشانی تەواوەتی بدات بە شۆفێرەکان وەک ژمارەی کۆڵان وگەڕەک و خانوو یان ھەر ناونیشانێک کە نزیک بێت لەموڵکەکەوە، باشتروایە وەرەقەیەک بە دەرگای ماڵەکەدا ھەڵبواسن لێی بنوسن کەشف.