دوای شەش ساڵ جێگری پارێزگاری هەڵەبجە دەستبەكار دەبێت

لڤین:
دوای 6 ساڵ لە ڕێكەوتنی یەکێتی و گۆڕان بڕیارە هەفتەی داهاتوو شاهین حەمە رەزا، لەسەر پشكی بزووتنەوەی گۆران وەک جێگری پارێزگای هەڵەبجە دەستبەکاربێت.
هەرچەندە یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان، ماوەی شەش ساڵە لەسەر پۆستە ئیدارییەکانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە رێککەوتنیان واژۆ کردووە، بەڵام پۆستی جێگری پارێزگار کە بەپێی ڕێککەوتنەکە لە پشکی گۆڕانە پڕنەکرابوەوە.
بەپێی زانیارییەکان بڕیارە هەفتەی داهاتوو شاهین حەمە رەزا، لەسەر پشكی بزوتنەوەی گۆڕان وەك جێگری پارێزگاری هەڵەبجە دەستبەكاربێت.
بەگوێرەی ڕێكەوتنی پێشووی نێوان یەكێتی و گۆڕان، پۆستی پارێزگاری هەڵەبجە بۆیەكێتی بوو کە ئێستا ئازاد تۆفیق پارێزگارە و پۆستی جێگری پارێزگا بۆ گۆران بوو، بەڵام پۆستەکە پڕنەکرابوەوە.
شاهین حەمە رەزا، وەك كاندیدی بزووتنەوەی گۆران بۆپۆستی جێگری پارێزگای هەڵەبجە، بۆ كاروباری كارگێڕی دەستبەکار دەبێت و لە وەزارەتی بازرگانییەوە گوازراوەتەوە بۆ سەر وەزارەتی ناوخۆ و بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو لەپۆستەکەیدا دەستبەكار بێت.