رێباز حەملان لەبارەی قەرزكردنی پارە بۆ مووچە ڕوونکردنەوەیدا

لڤین:

یاریدەدەری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، قەرزكردنی پارە لەلایەن حکومەتەوە بۆ مووچەی فەرمانبەران بە لێبڕینی 21% ڕەتدەكاتەوە.

رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆكی حكومەتی هەریمی كوردستان لەبارەی ئەوەی كە دەوترێ‌ حكومەتی هەرێم بە لێبڕینی مووچەی 21%یش قەرزیكردووە، ڕایگەیاند ئەوە تەنها لە مانگی پێشوو بووە ئەویش بەهۆی نەبوونی سیولەی پێویست پارە قەرزكراوە.

سەبارەت بە مەترسی بڕینی دەرماڵەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان كە لەماوەی پێشوو لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە بڕیاردرا پێداچونەوەی بۆ بكرێت، وتی: هەوڵەكان بۆڕێکخستنەوەی دەرماڵەی فەرمانبەرانە نەوەك كەمكردنەوەی ئەوەش بۆ یەكسانی نەهێشتنی جیاوازییە لەوەرگرتنی دەرماڵەكان.

پێشتر جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لەبارەی دابەشكردنی مووچە ڕایگەیاند: حكومەت هەموو 30 ڕۆژێك جارێك مووچە دابەش دەکات و حكومەت خەمحۆرە بۆ موچەی فەرمانبەران تەنانەت پارەشمان بەقەرز كردووە بۆمووچەی فەرمانبەران.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button