سەرەتای هەفتەی داهاتوو 12 هەزار ژەمە ڤاکسینی ڤایزەر دەگاتە عێراق

لڤین:

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی کەرخ لە شاری بەغدا، ئاشکرایکرد سەرەتای هەفتەی داهاتوو 12 هەزار ژەمە ڤاکسینی ڤایزەر دەگاتە عێراق و وەزارەتی تەندروستیش دەست بە هەڵمەتێکی فراوانی کوتان لە شاری بەغدا و شارەکانی دیکە دەست پێدەکات. 

نازک فەتلاوی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی کەرخی شاری بەغدا بە ڕۆژنامەی (سەباح)ی ڕاگەیاند، بڕیارە ڕۆژی شەممە یان یەکشەممەی داهاتوو گەورەترین گوژمەی ڤاکسینی ڤایزەر بگاتە دەستیان وەکو هەڵمەتی هەفتانە بۆ کوتانی ڤاکسینەکە کە دەگاتە 12 هەزار ژەم و لەڕێگەی تیمە گەڕۆکەکانی کوتانەوە لەناو بەغدا و شارەکانی تر دابەش دەکرێت.

ئەو بەڕێوەبەرە ڕوونیشیکردوەتەوە کە پلانێک بۆ تیمەکانی کوتان ئامادەکراوە کە بگونجێت بۆ ئامادەکاریی هەڵگرتنی ڤاکسینەکە و گواستنەوەیان بە دابینکردنی ساردکەرەوەی تایبەت و ئۆتۆمبیلی فریاگوزاریی بۆ ئەوەی بۆ سەرجەم تیمەکانی کوتان بگوازرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button