بەڕێوەبەری كۆمپانیای دانەوێڵەی كەركوك و 15 کارمەند دەستگیردەکرێن

لڤین:

بەتۆمەتی بەفیڕۆدانی ماڵی گشتی و یاریكردن بەپلەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران بڕیاری دەستگیركردن بۆبەڕێوەبەری دانەوێڵەی كەركوك دەرچوو.

دەستەی دەستپاکی عێراق بە بەتۆمەتی بەهەردانی ماڵی گشتی و یاریكردن بەوەرگرتنی گەنمی جووتیاران فەرمانی دەستگیركردن بۆ بەڕێوەبەری كۆمپانیای دانەوێڵەی كەركوك و 15 كارمەند لە بەڕێوەبەرایەتییەكە دەردەکات.

دەستەکە ئاشکرایکردووە ئەوكەسانەی فەرمانی دەستگیركردنیان بۆدەرچووە لەژێر چاودێری و لێكۆڵینەوەدا دەمێننەوە تا ئەو كاتەی دادگا بڕیاریان لکەبارەوە دەدات.

دەستەکە ئاشکرای کردووە ئەوكەسانە بەگوێرەی مادەی 340 لەیاسای سزادانی عێراقی دەستگیركراون کە تایبەتە بە دەستدرێژیکردنە  سەر موڵکی گشتی، ئەو کارەی ئەو کەسانە ئەنجامیانداوە زیانی زۆریانداوە و کە بە حەوت ملیار دینار مەزندە دەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button