دادوەر عەبدولكەریم حەیدەر:

سەرۆكی دادگا دەتوانێت كەیسی ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانانی بادینان پێش بخات

لڤین:

ئەندامێکی پێشووی دادگای پێداچونەوەی هەرێمی كوردستان، هۆکارێکی دواکەوتنی یەکلابوونەوەی دۆسیەی ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانانی بادینان ئاشکرادەکات و دەشڵێت: پێویستە دادگای پێداچوونەوە كەیسی تانەدان لە بڕیاری ڕاستكردنەوەی دۆسیەکە خێراتر بكات، ئەوەش بەهۆی ئەوەی ڕای گشتی و جیهانی لەسەرە.

دادوەر عەبدولكەریم حەیدەر، ئەندامی پێشووی دادگای پێداچونەوەی هەرێمی كوردستان بۆ دەنگی ئەمریكا قسەی کردووە و ڕایگەیاندووە، پێویستە لەسەر دادگای پێداچونەوە كەیسی تانەدان لە بڕیاری ڕاستكردنەوەی دۆسیەی ڕۆژنامەوانانان و چالاكوانانی دهۆك خێراتر بكات، خودی سەرۆكی دادگای پێداچونەوە دەتوانێت كەیسی ئەو ڕۆژنامەوانانە پێش بخات و یەكلایی بكاتەوە بەهۆی ئەوەی ڕای گشتی و جیهانی لەسەرە.

ئەو دادوەرە ڕونیشیکردوەتەوە کە “هەرچەندە ئێمە پێشبینی دەكەین زیاتر ئەو كەیسە دوابكەوێت چونكە هەندێك لە دادوەران ئیشی دوو مانگیان ماوە و ڕەنگە ئیحالە بكرێن بۆ خانەنشینی و نەتوانن داواكە ببینن دەبێت ئەوكاتە یەكێكی تریان لەشوێن دابنێن ئەمە هەمووی كاتی دەوێت لەوانەیە یەكێك لەو هۆكارانەی كە دواكەوتووە ئەم خاڵە بێت، چونكە چەند دادوەرێكمان هەیە لە دادگای پێداچوونەوە ماوەی خزمەتی یاساییان خەریكە تەواو دەبێت لەمانگی حەوت لەوانەیە دەبێت ئیحالە بكرێن بۆ خانەنشینی، دادوەریش كە ئیحالە كرا بۆ خانەنشینی تۆزیك هەست بە ئیحراجی دەكات لەوانەیە داواكان ئەوەی كە خۆی تێدایە نەیبینێت”.

دادوەر عەبدولكەریم حەیدەر، ئاماژەی بەوەشكردووە، “ئێمە لە هەرێمی كوردستان ماوەمان نییە بۆ دادگا تاوەكو چەندێك كێشەكە كۆتایی پێبێت لە دادگای تایبەتمەند، هەروەها لە تانەكان كۆتایی پێ بهێنرێت، جاران لە كاتی ڕژێمی پێشوو یاسایەك دەرچوو بوو سەقفی زەمەنی دانابوو بەڵام ئێستا بەو یاسایە ئیش ناكرێت، بەڕای من ئەگەر ئێمەش خۆمان لە هەرێمی كوردستان یاسایەكی وادەربكەین گرنگە و دەبێتە هاندەرێك بۆ هەموو دەستەكان، وە هەموو دادگاكان نابێت ئەو كێشەیەی كە دەیبینن لەكاتێكی زەمەنی دیاریكراو زیاتر بێت چونكە لێپرسراویەتی تێدا دەبێت بەڵام ئێستا ئەوەمان نییە”.

دەشڵێت، هەموو دادگاكانی هەرێمی كوردستان مەرجەعی كۆتایی دادگای پێداچوونەوەیە، ئەو دەستەیە بە زنجیرەی یەك لەدوای یەك سەیری كێشەكان دەكات ئەگەر هەمان دەستەی جەزائی ڕاستكردنەوەكە بیبینێت ماوەیەكی دەوێت بەڵام ئەگەر دەستەی گشتی بیبینێت لەوانەیە ماوەكە زۆرتر بێت چونكە هەر دادوەرێك خۆی بەتەنها كێشەكە دەباتە لای خۆی و دیراسەی دەكات و وردبینی دەكات و بۆچوونی خۆی پیشان دەدات ئینجا لەوانەیە هەندێك دادوەر بە پێنج ڕۆژ نەتوانێت بیبینێت لەوانەیە هەندێك دادوەر مۆڵەتی وەرگرتبێت تاوەكو دێتەوە دەبێت ڕادەستی ئەوانی بكەن.

ئەو دادوەرە جەختیشیکردوەتەوە کە “پێویسته‌ له‌سه‌ر دادگا که‌یسێکی ئاوا که‌ زۆر گرنگه‌ و جیهان چاوه‌ڕێی ئه‌نجامه‌که‌ی ده‌کات پێش بخرێت” و لەو بارەیەوە وتوویەتی: پێویسته‌ له‌سه‌ر دادگا که‌یسێکی ئاوا که‌ زۆر گرنگه‌ و جیهان چاوه‌ڕێی ئه‌نجامه‌که‌ی ده‌کات پێش بخرێت جوانتره‌ بە بۆچونی من، چونکه‌ دادگا به‌شێکه‌ له‌ کۆمه‌ڵگه‌ ده‌بێت دادگاش بزانێت خه‌ڵک به‌ته‌مای چییه‌، من ناڵێم سەرپێچی یاسا بکه‌ن به‌ڵام هه‌ندێک که‌یس هه‌یه‌ خه‌ڵک به‌ته‌واوه‌تی چاوه‌ڕێی ده‌کات پێویسته‌ دادگا ئه‌و که‌یسانه‌ پێشتر بخات و بڕیارێکی ڕاسته‌قینه‌ی تێدا ده‌ربکات”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button