وڵاتانی G7: بەهەموو توانایەکەوە پاڵپشتی حکومەتی عێراق دەکەین

لڤین:

وڵاتانی کۆمەڵەی G7 پاڵپشتی خۆیان بۆ بەغدا دووپاتكرده‌وه‌ و ڕایانگەیاند کە بەهەموو توانایەکەوە پاڵپشتی حکومەتی عێراق دەکەن، دژ بەو گروپە چەکدارانەی کەهێرش دەکەنە سەر هێزەکانی هاوپەیمانی و سەقامگیری عێراق تێکدەدەن.

وڵاتانی کۆمەڵەی جی حەوت کە پێکدێن لە وڵاتانی “ئەمریکا، بەریتانیا، ئەڵمانیا، فەرەنسا، ئیتالیا، کەنەدا وژاپۆن” لەبارەی دۆخی عێراق، ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و تێدا ستایشی هێزە ئەمنییەکانیی عێراق وهێزەکانی پێشمەرگە دەکەن لەبەرەنگاربوونەوەی چەکدارانی داعش و پارێزگاریکردن لە ئارامی ناوچە ئازادکراوەکان، هەروەها پشتگیری خۆیان بۆ حکومەتی عێراق دووپات دەکەنەوە لەپاراستنی سەقامگیری و سەروەری خاکەکەی.

لە به‌شێكی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا ئەو وڵاتانە جەختیان کردەوە بەهەموو توانایەکەوە پاڵپشتی حکومەتی عێراق دەکەن، لە پێناو سەپاندنی ئاسایش و سەقامگیری وسەروەری یاسا.

هەر له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كەدا هاتووە، وڵاتانی کۆمەڵەی G7 بڕیاری نەتەوەیەکگرتووەکان ژمارە 2576 بەرز دەنرخێنین، بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق، کە بڕیارە لە 10 تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بەڕێوە بچێت، دەبێت پرۆسەیەکی پاک و بێگەرد بێت دوور لە دەستی هەموو ساختەکارییەک، داواش لەهاوڵاتیانی عێراقی ده‌كه‌ین، بە شێوەیەکی فراوان بەشداریی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو بکەن.

رۆژی هەینی ڕابردوو كۆبوونەوەی لوتكەی وڵاتانی کۆمەڵەی G7 لەشاری لە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بەڕێوەچوو.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button