لە سنوری دهۆک کەسێک بەدەستڕێژی گولـلە کوژرا

لڤین:
لە ڕووداوێکی تەقەکردندا لە سنوری پارێزگای دهۆک، کەسێک بەدەستڕێژی گولـلە کوژرا.
شەوی ڕابردوو لە گوندی گورگەجی لە سنوری قەزای بەردەڕەش لە دهۆک. لەلایەن کەسێکی نەناسراوە دەستڕێژی گولـلە لە ژن و پیاوێک کرا، لەو بارەیەوە پۆلیسی دهۆک ڕایگەیاند، ڕووداوەکە لە کاتژمێر 10:00ی شەوی رابردوو بووە و لەلایەن کەسێکی نەناسراوە دەستڕێژی گولـلە لە ژن و پیاوێک کراوە کە لەناو ئۆتۆمبێلەکەیاندا بوون.
ڕوونیشیکردەوەکە لەئەنجامی ڕوداوەکەدا پیاوێکی تەمەن 55 ساڵ کوژراوە و تەرمەکەی گوازراوەتەوە بۆ پزیشکی دادی دهۆک و لەئێستاشدا لەلایەن پۆلیسەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ روداوەکە کراوەتەوە.