وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان: دەست لەكاركێشانەوەی سێ ئەندامی خانەی راپەڕاندن پەسەندكرا

لڤین:

وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان، رایگەیاند دەست لەكاركێشانەوەی سێ ئەندامی خانەی راپەڕاندن پەسەندكراوە لە زووترین كاتدا پۆستە بەتاڵەكان دەكرێنەوە.

دلێر عەبدولخالق، وتەبێژی نوێی بزوتنەوەی گۆڕان، دوای كۆبوونەوەی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەكە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی بڕیاردرا لە زووترین كاتدا پۆستە بەتاڵەكان و بەرپرسیارێتییە رێكخراوەییەكانی ئەو كەسانەی دەستیان لەكار كێشاوەتەوە لە خانە و ئۆرگانەكانی دیكە پڕ بكرێنەوە.

وتەبێژی بزوتنەوەكە وتیشی: ئەو سێ هاوڕێیەمان هاوكاری ئێمە بوون و بە هاوڕێی خۆمانیان دەزانین و دڵنیاین لە هەركوێبن لە بەرەی خزمەتكردن بە خەڵك دەبن، بە نامەیەكی فەرمی جڤاتی نیشتیمانی سوپاسنامەیان ئاراستەدەكەین بۆ ئەو ماوەیەی لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان كاریان كردووە.

ئەو وتیشی: پێویستە هەموو ئۆرگانەكانی بزوتنەوەكە پابەندی ستراتیژی سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان بن، لە حاڵەتێكی گرتنەبەری هەر رێوشوینێكیش لە چوارچێوەی دەستوری رێكخراوەی بزوتنەوەی گۆڕان دەبێت كە چەتری كاری بزوتنەوەی گۆڕانە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button