لە کانی ماسی ماوەی دوو ڕۆژە ئاگر لە پێنج گوند کەوتووەتەوە

لڤین:

بەهۆی بەردەوامی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تورکیا بۆ سەر بارگاکانی پەکەکە نزیکەی دوومانگ و شەڕی بەردەوامە، بەهۆیەوە زیاتر لە ( ٢ هەزار ) دۆنم زەوی لەسنووری ناحیەی کانی ماسێ سوتاون.

سەربەست سەبری بەڕێوەبەری ناحیەی کانی ماسێ، بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە،” ڕۆژی سێشەممە بەهۆی شەڕی نێوان تورکیا و پەکەکە، ئاگر لە دارستانەکان و زەویوزاری پێنج گوندی ناوچەکە کەوتووەتەوە و ماوەی دوو ڕۆژە ئاگرەکە بەردەوامە”.

ئاشکرایشی کردووە،” ئەو گوندانەی ئاگرەکەیان لێکەوتووەتەوە (ڕیبارکی، باقولکێ، قومری، تیشێش و دەرگەلا سەیدا)ن و ئاگرەکە بەردەوامە”.

لە بەشێکی تری لێدوانەکەیدا،وتویەتی،” شەوی ڕابردوو شەڕێکی قورس لە نێوان سوپای تورکیا و هێزەکانی پەکەکە ڕویداوە و دەنگی چەندین جۆری چەک بیستراوە، ئەوەش بووەتە هۆی زیادبونی ئاگرەکە لە سنوری ئەو گوندانە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button