مەرجەكانی پێدانی مۆڵەتی شۆفێری تەكسی راگەیەندرا

لڤین:
لێپرسراوی بەشی پێدانی مۆڵەتی ‌بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئاشكرایدەكات، پێدانی مۆڵەتی تاكسی بەردەوامە و چەند مەرجێكی سەرەكی هەیە بۆ كەسی داواكار.

موقەدەم شیلان عوسمان بە ڕادیۆی ترافیك ئێف ئێمی ڕاگەیاند، ئەو كەسەی داوای مۆڵەتی شۆفێری تاكسی دەكات دەبێت لۆگۆی نوێی تاكسی وەربگرێت و مامەڵە یاساییەكان تەواوبكات، مۆڵەتیش بە كارمەندانی هێزە ئەمنیەكان و فەرمانبەرانی پلەیەك هەتا پلە شەش نادرێت.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشكردووە ئەو كەسانەی مۆڵەتی تاكسی وەردەگرن دەبێت تاكسیان هەبێت و بەناوی خۆیانەوە بێت، ئەگەر فەرمانبەری پلە حەوت هەتا پلەی 10 و خانەنشینیان مۆڵەتی پێ دەدرێت.

ڕوونیشیكردەوە ئەو كەسانەی ساڵی ڕابردوو كوڕاسەیان وەرگرتوە و هیچ تاقیكردنەوەیەكیان نەكردووە كوڕاسەكانیان تەلەف دەكرێت، بەهۆی ئەوەی كە ساڵێكی بەسەردا ڕۆیشتوە، ئەوانەی كە بیانەوێت مۆڵەت بەدەستبهێنن دەبێت، سەرلەنوێ‌ كوڕاسە وەربگرنەوە .

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button