لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق لەسەر ناردنى پشکى هەرێم ڕوونکردنەوە دەدات

لڤین:

ڕاگەیاندنى پەرلەمانى عێراق، ئەمڕۆ ( چوارشەممە، ١٦ى حوزەیرانى ٢٠٢١ ) بڵاویکردووەتەوە،” پێویستە حكومەت لە پرسی ناردنی بەشە بودجەی هەرێمدا پابەندبێت بە یاسای بودجەوە و هەر كەس پێشێلی بكات بەرپرسیارێتی دەخەینە ئەستۆ ”.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،” ئالیەتەکانى یاساکە ئاشکران و پێویستى بە شیکردنەوە و موجامەلە نییە لە مامەڵکردن لەگەڵ بابەتى پشکى هەرێمى کوردستان و پابەندبوونەکانى حکومەتى هەرێم و فیدراڵیشى دیارى کردووە”.

جەختیش لەوەکراوەتەوە،” ئەو لایەنانەى کە لە یاساکەدا ناویان هاتووە، بەرپرسیارێتى هەر پێشێلکارییەک لەو بارەیەوە هەڵدەگرن”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button