قوباد تاڵەبانی:

بەتوندی ڕووبەڕووی توندوتیژی دژی ژنان دەوەستمەوە

لڤین:

قوباد تاڵەبانی ، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ ( چوار شەممە، ١٦ی ٦ ٢٠٢١ )  لە پەیامێکیدا بۆ پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند،” هەوڵەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی و چاوكراوەییان بەرز دەنرخێنم و دەستخۆشییان لێ دەكەم بۆ ئاشكراكردن و دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارەی كە تاوانێكی دڕندانەی بەرامبەر ژنێك ئەنجام دابوو لەگۆڕستانی سەیوان لەشاری سلێمانی”.
لە بەشێکی تری پەیامەکەدا هاتووە،” ئەمە بە دەرفەت دەزانم بۆ ئەوەی دووپاتی بكەمەوە كە بەتوندی ڕووبەڕووی توندوتیژی دژی ژنان دەوەستمەوە”.
لە کۆتای پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی هاتووە،” وەك چۆن پێشتریش لەچەندین بۆنەدا باسمكردوە، هەموو هەوڵێكمان دەخەینە گەڕ بۆ دەستگیركردنی بكوژانی ژنان و رووبەڕووكردنەوەیان لەگەڵ یاسا”.
جێگەی ئاماژپێدانە ئەم پەیامەی جێگری سەرۆکی حکومەت لەکاتێکدایە کە هەر ئەمڕۆ پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەسەر دەستگیر کردنی بکوژێک ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
دەقی ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی:
ھێزەکانی پۆلیس ئەو تۆمەتبارەیان دەستگیرکرد کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ژنێکی لەگۆڕستان کوشتبوو
مەفرەزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – بنکەی پۆلیسی سەیوان بەھاوکاری بەشی پۆلیسی فریاکەوتن ئەو تۆمەتبارەیان دەستگیرکرد کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ژنێکی لەگۆڕستانی سەیوان خنکاندبوو دواتر تەرمەکەی بەجێھێشتبوو.
دوای ئەوەی شەوی (٢٩ لەسەر ٣٠ی ٥ی ٢٠٢١) تەرمی ئافرەتێک بەخنکێنراوی لەگۆڕستانی سەیوان لەشاری سلێمانی دۆزرایەوە، بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سەرجەم بەش و بنکەکانی سەر بەپۆلیسی سلێمانی ڕاسپارد کە دەستبەجێ لێکۆڵینەوەو بەدواداچونی بەپەلە ئەنجامبدەن بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی ئەنجامدەری تاوانەکە.
سەرئەنجام پاش لێکۆڵینەوەی وردو کۆکردنەوەی زانیاریی پێویست و وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا شەوی ڕابردوو ئەنجامدەری تاوانەکە لەھەمان شوێنی ئەنجامدانی تاوانەکەی بدۆزرێتەوەو دەستگیربکرێت.
تۆمەتبار (ب، ب، ح لەدایکبووی ١٩٩٧) لەبەردەم بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە بەردەمەوامە.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button