لە هەفتەی داهاتووەوە دەوامی فەرمانگەکانی حکومەت ئاسایی دەکرێتەوە

لڤین:

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی کۆبوونەوەی ئاسای ئەمڕۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاندووە:

 ئەمڕۆ ( چوارشەممە ١٦ ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ) بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەن ، کۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێوەچوو .

لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ، وێڕای دووپاتکردنەوەی پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە یاسای بودجەی فیدراڵی، جەختکردنەوەی حکومەتی فیدراڵيشی لە سەر جێبەجێکردنی یاساکە و ناردنی بەشە بودجەی هەرێم، بەرز نرخاند.

سەرۆک وەزیران دەستخۆشی لە شاندی دانوستکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد کە سەرکەوتووانە ئەرکەکانیان بە جێگەیاندووە و بە هەموو شێوەیەک ، داکۆکیان لە ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم کردووە . سەرۆک وەزیران خوازیار بوو ئەم ڕیککەوتنە ، ببێتە هۆی باشتربوونی دۆخی دارایی هەرێمی کوردستان.

پاشان سەرۆک وەزیران تیشکی خستە سەر سەردانی شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هەردوو وڵاتی بەلجیکا و یۆنان و ئاماژەی بەوەدا کە بەرپرسانی باڵای ئەم وڵاتانە ، ئامادەیی خۆیان بۆ درێژەدان بە هەماهەنگیی و پشتیوانیکردنی کارنامەی چاکسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕیوە و بە چاوێکی گرنگەوە لە پێگەی هەرێمی کوردستان دەڕوانن وەک فاکتەرێکی گرنگیی سەقامگیریی لە ناوچەکەدا.

پاشان جێگری سەرۆکی ئەنجومەن و ئەندامانی شاندی دانوستکاری هەرێم ، دوا پێشهاتەکانی دانوستانیان لە گەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدراڵی خستەڕوو تایبەت بە دانانی میکانیزمی جێبەجێکردنی ماددەی ( 11) لە یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی 2021 .

لە بڕگەیەکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا ، ئاوات شێخ جەناب وەزیری ئابووری و دارایی ، ڕوونکردنەوەی پێویستی لە بارەی دوایین ئامادەکارییەکانی ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای بودجەی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2021 خستەڕوو.

لە بڕگەی کۆتایی کۆبوونەوەکەدا ، گفتوگۆ دەربارەی ڕێکخستنەوەی دەوامی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا و بڕیاردرا ، لە هەفتەی داهاتووەوە، دەوامی فەرمانگەکانی حکومەت، ئاسایی بکرێتەوە .



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button