له‌ڕێی‌ یاساوه‌ لێدوان له‌ پارێزه‌ران قه‌ده‌غه‌دەکرێت

لڤین:

سه‌ندیكای پارێزه‌ران له‌سه‌ر داوای وه‌زاره‌تی دادی حكومه‌تی هه‌رێم، بڕیاریدا به‌ قه‌ده‌غه‌كردنی لێدوان و قسه‌ی پارێزه‌ران بۆ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن له‌سه‌ر  بڕیاری دادگاكان

له‌ نووسراوێكدا كه‌ سەرۆکایەتی داواکاری گشتی ڕۆژی(  ١٤ / ٦ / ٢٠٢١ ) بە ژمارە ( ٢٠٨ ) بە واژوی دادوەر سمکۆ پشتیوان نوری بەرپرسی لیژنەی تومارکردنی داوای مافی گشتی، ئاڕاسته‌ی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی، کردووە ڕایگەیاندووە،” پاڵپشت بە ئەحکامی ماددە ( ١ ) لە یاسای داواکاری گشتی ژمارە ١٥٩ ی ساڵی ١٩٧٩ ی هەموارکراو، وە لە سۆنگەی پاراستنی مافی گشتی. لەبەر چاوی بەڕێزتان ڕوونە کە ئێستا ڕۆژانە دیاردەیەک پەیدا بووە لە ناو هەندێک پارێزەران کە دوایی ئەوەی بڕیاری دادگا دەردەچێت لەبەردەم دادگا هەندێک لە پارێزەران کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی دەبەستن لێدوان بۆ کەناڵەکانی ( TV) دەدەن هەندێک جار لە پەخشی ڕاستەوخۆ ناوی دادوەران و داواکاری گشتی لەسەر شاشە باس دەکەن نهێنی دادگاکان بڵاو دەکەنەوە، کە ئەمەیش لە ڕووی یاسای قەدەغەیە بە پێی ماددەکانی ( ٢٣٥ / ٢٣٦ ) لە یاسای سزادانی عێراقی ساڵی ١٩٦٩، بۆیە داوا دەکەین ڕێکاری کارگێڕی و یاسای لە دژی ئەو پارێزەرانە بگرنەبەر بۆ نەهێشتنی ئەم دیاردە نایاسایە کە زیان بە ڕەوتی لێکۆڵێنەوە دەگەیەنێ وەهانی خەڵکیش دەدات دژی دادگا”.

سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان له‌ نووسراوێكدا، سه‌رجه‌م لق و ژووره‌كانی سه‌ر به‌ سه‌ندیكای پارێزه‌رانی ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌، كه‌،” نابێت به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك بۆ ڕاگه‌یاندنه‌كان و له‌سه‌ر تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی سۆشیال میدیا و كه‌ناڵه‌ جیاواز و هه‌مه‌جۆره‌كان نهێنیه‌كانی دادگا بدركێنن”.

سه‌ندیكای پارێزه‌ران ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو،” ئاشكراكردنی نهێنیه‌كان كێشه‌ بۆ ئه‌ندامانی خێزانی دادوه‌ران دروستده‌كات و داوا ده‌كات، لقه‌كان و ژووره‌كانی سه‌ر به‌ سه‌ندیكای پارێزه‌ران كاری پابه‌ندی پیشه‌یی و به‌رپرسیارێتی یاسایی له‌و ڕووه‌وه‌ بنوێنن”.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button