د. ھەڤین کمال شاە محەمەد:
نامەیەک (بۆ ھەموو پزیشکێک کەلەم جۆرەن ) نەک بە گشتی

لڤین: د. ھەڤین کمال شاە محەمەد
نامەیەک (بۆ ھەموو پزیشکێک کەلەم جۆرەن ) نەک بە گشتی :
١- دەزانیت ئەوە ناپاکی و خیانەتە پزیشک نەخۆشەکەی خۆی بفرۆشێت بە کۆمپانیاکانی دەرمان کە ( دیاری ، پارە ، ڕۆشتن بۆ دەرەوەی ووڵاتی .. گەشت کردن بۆ ڕابواردن …ھتد ) پێ ئەبەخشن ، تەنھا لەبەرئەوەی دەرمانی ئەو کۆمپانیایە بنووسیت یان ئەویتر ، بە مەرجێک بێگومانیت لەوەی جۆرێکی باشتر ھەیە و بەنرخێکی ھەرزانتریشە بەڵام ھی کۆمپانیایەکە کە ئۆفەری نیە …
٢- دەزانیت ناپاکی و خیانەتە بەرامبەر نەخۆشەکانت کە دەیان فرۆشیت بە تاقیگەکان و شوێنی ئەشیعەو موختەبەرەکان کە گرانجانن بە بۆنەی ئەوەی تەنیا متمانەت بەو تاقیگەیە یان ئەو ئەشیعەیە ھەیە ، لەڕاستیشدا تەنیا لەبەر ئەوەیە ڕێژەت دەدەنێ ، تۆزێک بەویژدان بە ، با نەخۆشەکەت ئازاد بێت لەکوێ پشکنین دەکات یان ئەشیعە دەگرێت …
لەوەش خراپتر ئەوەیە کە کاتێک پێویستی بەپشکنینی زیادە نیە و پێویست بە ئەشعە ناکات تۆ ھەموو پشکنینەکانی کەی وەلاوە دەنێت و دەڵێت دەبێت پشکنین و ئەشعەی تازە بکەیت …
٣- دەزانیت ناپاکی و خیانەتە کە نەخۆشەکەت لەکاتی منداڵ بووندا پێویستی بەنەشتەرگەری نیە و دەتوانێت بە سروشتی بیبێت کەچی تۆ تەنھا لەبەر پارەی نەخۆشخانەی ئەھلی پێی دەڵێت دەبێت نەشتەرگەری بکەیت …
٤- دەزانیت خیانەتە وەستانی نەشتەرگەری لەنەخۆشخانە حکومیەکاندا ( ھەرچەندە بە داخەوە لای ئێمە ھەندێ جار دەسەڵاتی پزیشکی تیا نیە ) تەنیا بۆ ئەوەی نەخۆش لە نەخۆشخانە ئەھلیەکاندا زیاد بکات و نرخێکی خەیاڵی دابنێت لەسەریان کە پشتی نەخۆش دەشکێنێت ، دەزانیت ھەندێک نەخۆش ناچارن چیان ھەیە بیفرۆشن بەکەمترین نرخ ، شکۆیان بشکێنن ، قەرز بکەن تەنیا بۆ ئەوەی ئەوە پارەیە دابین کەن کە تۆ داوا ئەکەیت …
٥- پزیشکی بەڕێز دەزانیت خیانەتە کەلەنەخۆشخانەیەکی ئەھلیدا مناڵێکی تازەلە دایک بوو پێویستی بە ( خدج) نەبێت و بەڵام تۆ ھەر بینێریت تەنیا لەبەر پارە ..
٦- دەزانیت چاوبرسێتی و ناپاکی یە لەگەڵ نەخۆش کە دەیبەتە نەخۆشخانەیەک پێشەکی دەزانیت پێداویستیەکانی ئەوی لێ نیە ، دەیھێڵیتەوەو کۆڵێک پارەی پێ سەرف ئەکەیت لە دوایدا پێی دەڵێت داوای لێبوردن دەکەم دەبێت بگوێزرێتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی تر ، بەمەرجێک لە سەرەتاوە دەتزانی ئەو نەخۆشخانەیە نەگونجاوە …
٧- دەزانیت چاوچنۆکی وناپاکی یە نرخی خەیاڵی دابنرێت بۆ ئەو ئۆتۆمبیلی فریاکەوتنانەی دێن ونەخۆش دەگوازنەوە لە حاڵەتە نەخوازراوەکاندا کەپێویست دەکات بە زووترین کات بگوازرێنەوە …
٨- کارمەندی تەندروستی ئازیز ، پەرستیاری بەڕێز ، کارمەندی تاقیگە ، شۆفێری ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن دەزانیت ناپاکی یە لە کارە مرۆڤایەتیەکەت کە وەسفی دکتۆرێک دەکەیت و نەخۆش دەنێریت بۆ لای تەنیا لەبەر ئەوەی بڕیاری داوە ڕێژەیەکت بداتێ و لەناخیشتدا دەزانیت تەنیا بازرگانەو پزیشک نی یە ….
پرسیارەکە ئێستا ئەوەیە ؟؟؟؟؟
– ئایە ئێمە زانستی پزیشکی دەخوێنین بۆ ئەوەی لە بواری پزیشکیدا پێش بکەوین و خزمەتی نەخۆشەکانمان بکەین ، یاخود بۆ ئەوەی سواری کۆڵی خەڵک بین و بیان چەوسێنینەوە …؟!!!
– ئایە تۆ پزیشکیت فێری مرۆڤایەتی و میھرەبانی بوویت ، یاخود فرۆشیاریت تەنیا بۆ قازانج ھەوڵ دەدەیت بە چاوچنۆکی و چاوبرسێتی یەوە و نەخۆشەکەت دەفرۆشیت بەرامبەر قازانجێکی زیاتر ؟!!
…..ھتد و زۆر شتی تر کەبوار نیە بیڵێم …
ھاوڕێیان ، برادەران ..
پزیشکبوون پەیامێکی زۆر بەرزە ،کارێکی مرۆڤانەیە کەھەموو کەس بۆی ناگونجێت بیکات ..
پزیشکبوون پابەندبوون و ئیلتزامێکی ئەخلاقییە کە بنەما و ڕوڵی خۆی ھەیە کەنەنوسراوە پێویستە پزیشکەکان لە دڵیاندا ھەڵیگرن نەک لە گیرفانیان …
سڵاوێکی گەرم بۆ ئەو پزیشکە شەرەفمەندانەی کەخاوەنی ویژدانێکی بەخەبەرن لەھەر کوێیەکی دنیادا بن …کەناتوانین پاداشتی ماندووبونیان بدەینەوە بەسوپاس و پیاھەڵدان ، بەڵام پاداشتیان لای خوای گەورەو میھرەبانەو لە ڕۆژی دواییدایە ، بە ھەموو ماڵی دونیا ناتوانرێت ھەڵبسەنگێنرێت ..
بەڕێزان ویژدانی خۆت تەنیا بەرپرسی ئەخلاقی و چاودێریکەری گەورەی تۆیە ، تەنیا بەویژدانت دا بچۆرەوە بۆ جارێک ، لەبەرئەوەی تەنیا کلیلی خۆشبەختی ویژدانێکی ئاسودەیە …
من ویژدانی مرۆڤایەتی ھەموو پزیشکێک دەدوێنم لەم ووڵاتە خۆشەویستەم دا …
دوای ئەوەی ئەم گەندەڵکاری و خاڵە نەگەتیڤانە بوونەتە ھۆی سەرگەردان بوون و مردن و شێواندنی ژیانی چەندەھا ھاوڵاتی کەمدەست و کەم دەرامەت ..
بەبێ ھیچ ترسێک لەویژدان ، لەخوای گەورە ، یاخود تەنیا میھرەبانی ..
# تکایە شەیری کەن با بگاتە دەست ھەموو پزیشکێک ، ھەموو کۆمپانیاکانی دەرمان ، بازرگانەکانی دەرمان ، خاوەنی نەخۆشخانە ئەھلیەکان و تاقیگەکان ..
# وەڕگێڕاوە لە عەرەبی یەوە بە دەستکاریەوە بەپێ کۆمەڵگای خۆمان …
د. ھەڤین کمال شاە محەمەد
Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4
Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6
Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7
Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22
Notice: Undefined index: name in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 44
Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21