فراکسیۆنی گۆڕان:

دەبێت کۆتایی بە لێبڕینی مووچە بێت و فەرمانبەران و مووچەخۆران قەرەبوو بکرێنەوە

لڤین:

فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان، ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی ناردنی ٢٠٠ ملیار دیناری مانگانە بۆ هەرێم بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە،” هیوادارین حكومەت و دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی كوردستان داتاو زانیاری و وردەكاریەكانی داهاتە نانەوتییەكان لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی عێراق بە خێرایی وردبینی بكات وئەركەكانی خۆی لە بەرامبەردا بۆ بەدەستهێنانی شایستە داراییەكان جێبەجێ بکات”.

دەقی راگەیەنراوی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان:
پاش بگرەو بەردەیەكی زۆر، دواجار ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بریاری دا دوای جێبەجێكردنی رێكارەكانی ناو بڕگە و ماددەكانی یاسای بودجەی ساڵی (2020)ی عێراق، شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان بنێێرێت.
ناردنی شایستە داراییەكانی هەرێم مافێكی دەستوری خەڵكی هەرێمی كوردستانە بەرهەمی كاری هاوبەشی تیمی حكومەتە.
هیوادارین حكومەت و دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی كوردستان داتاو زانیاری و وردەكاریەكانی داهاتە نانەوتییەكان لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی عێراق بە خێرایی وردبینی بكات وئەركەكانی خۆی لە بەرامبەردا بۆ بەدەستهێنانی شایستە داراییەكان جێبەجێ بکات.
– ئەم هەنگاوە هاندەر بێت بۆ چاكسازی گشتی كە لە بەرنامەی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان دیاریكراوە.
– دەبێت حكومەت نەخشەیەكی هەبێت بۆ كۆتایی پێهنان و قەرەبوكردنەوەی لێبڕین و پێدانەوەی پاشەكەوتی موچە بە موچە خۆران.
– جەخت دەكەینەوە لە ڕوانگەی نیشتیمانیمان بۆ سەرجەم كێشەكانی هەرێمی كوردستان و چارەسەركردنیان و بە دەستهێنانی دەستەكەوتەكان.
– پێداگری دەكەین لە شایستە داراییەكان و پاراستنی خاكی هەرێمی كوردستان و هاوبەشی راستەقینە بۆ مافە دەستوریەكانی خەڵكی كوردستان لەگەڵ حكومەتی عێراق.
فراكسیۆنی گۆڕان
0202/1/21


Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button