عەبادی: بە وەزیری دارایی هەرێمم وت چی لە داهاتی نەوت دێت وتی نازانم بۆ کوێ دەچێت

حەیدەر عەبادی، ڕایگەیاند لەگفتوگۆکانیان لەگەڵ شاندی هەرێم بە وەزیری دارایی هەرێمی وتووە چی لە داهاتی نەوت دێت؟ لە وەڵامدا وەزیری دارایی وتوویەتی نازانم بۆ کوێ دەچێت.

حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق و  سەرۆکی فراکسیۆنی نەسڕ، ڕایگەیاند، پرۆژەیاسای بودجەی ئەمساڵی عێراق کە چەند هەفتەیەکە لە پەرلەمانە، جێگەی رەخنە گرتنە، ئەوەش بەو پییەی “زۆر نا واقیعیە و رێگە بۆ گەندەڵی خۆشدەکات”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە کە عێراق لە ئێستادا پێویستیی بە هەنگاوی بوێرانە هەیە، لەپێناو قوتارکردنی ئاسایش و ئابووری وڵاتدا.

عەبادی ئاشکراشیکرد کە لە گفتوگۆکانی نێوان هەرێم و بەغدا “لە وەزیری دارایی هەرێمم پرسی داهاتی نەوتی هەرێمی کوردستان  چی لێدێت؟ لە وەڵامدا پێی وتم نازانم بۆ کوێ دەچێت”.

لەکۆتایشدا جەختیکردەوە کە “پارە دەدرێت بە هەرێمی کوردستان بێ ئەوەی بزانرێ دەدرێتە کێ”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button