هاوپەیمانی فەتح: هەر رێكەوتنێك لە دەرەوەی یاسای بودجە بێت دژی دەوەستینەوە

لڤین:
پەرلەمانتارێکی هاوپەیمانی فەتح، سەبارەت بە دەنگۆی ناردنی 200 ملیار دیناری مانگانە بۆ هەرێم ڕایگەیاند، هەر رێكەوتنێك لەگەڵ هەرێم لە دەرەوەی یاسای بودجە بێت دژی دەوەستنەوە.
حامد موسەی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە هاوپەیمانی فەتح، لە لێدوانیكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هەر رێكەوتنێك لەگەڵ هەرێمی كوردستان بكرێت لە دەرەوەی یاسای بودجە دژی دەوەستنەوە و وتی: تا ئێستا حكومەتی هەرێم هیچ بڕە پارەیەكی ڕادەستی ناوەند نەكردووە كە لەیاسای بوودجەدا پابەند كراوە.
وتیشی: هەر ڕێكەوتنێك لەدەرەوەی بڕگەكانی ئەو یاسایە تایبەت بەهەرێمی كوردستان پێچەوانەی یاسایی بودجەیە و بە بەهێزی دژی دەوەستنەوە، ڕوونیشیکردەوە کە دەسەڵاتی حکومەت سنوردارە و مافی ئەوەی نییە ڕێكەوتنی نهێنی ئاشكرا بكات كە پێچەوانەی یاسابێت.
جەختیشیکردەوە کە هەرێمی کوردستان تائێستا هیچ بڕە نەوتێكی ڕادەستی كۆمپانیای سۆمۆ نەكردووە تەنانەت هیچ بڕەداهاتێكی دەروازە سنوورییەكانیشی ڕادەستنەكردووە و ڕێگەشی بە چاودێری دارایی نەداوەچاودێری حساباتەكانی بكات.
حامد مووسەوی باسی لەوەشكرد: تائێستاش حكومەتی هەرێمی كوردستان خۆی لە جێبەجێكردنی ئەركەكانی لە یاسای بودجەدا دەدزێتەوە.