عەلوەیەکی نوێ لە ئاکرێ دروست دەکرێت

لڤین:

لەچوارچێوەی جێبەجێکردنی ژمارەیەک پرۆژە لە سنووری پارێزگای دهۆک، بڕیارە، عەلوەیەکی نوێ لە ئاکرێ دروست بکرێت.

بڕیارە بە مەبەستی گرنگیدانی زیاتر بە بەروبوومی جوتیاران، عەلوەیەکی هاوچەرخ لە قەزای ئاکرێ دروست بکرێت.

لیژنەی پیشەسازی بە سەرۆکایەتی د. عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک کۆبوونەوە و  بڕیاردراوە ژمارەیەک پڕۆژە لە سنووری پارێزگای دهۆک جێبەجێ بکرێن، یەکێك لەو پڕۆژانەش دروستکردنی عەلوەی هاوچەرخی ئاکرێ یە بە گوژمەی 10 ملیۆن دۆلار.

لە ساڵانی رابردوودا دوکاندار و جوتیارانی ئاکرێ گلەیی زۆریان دەکرد کە عەلوەی شارۆچکەکەیان زۆر بچوکە و گرفت بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمەکان دروست دەکات، بۆیە بڕیاردراوە عەلوەیەکی هاوچەرخ لە ئاکرێ دروست بکرێت.

ئاکرێ یەکێکە لە قەزاکانی هەرێمی کوردستان کە بە بەرهەمی خۆماڵی بە ناوبانگە، ساڵانە جوتیارانی ناوچەکە چەندین جۆر میوە و سەوزە لە کێڵگەکانیان بەرهەم دێنن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button