ئێستا زانیمان پارە دێت بەڵام نازانین چی لێ دەکەن

وەرگیراوە لە فەیسبووکی عەباس فەتاح – پەرلەمانتاری کوردستان

دوو ڕۆژە سەرچۆپی گیراوە بەوەی پارە دێت لە عێراق و هەریەکە خۆی دەکات بە سەرچاوەی چارەسەرو بەتەڵی ئەنجامدانی، بەڵام کەس باسی کۆتایهێنان بە لێبڕینی مووچە ناکات، وەباس دەکرێت کە لە سەری ساڵەوە بڕی دیاریکراو بۆ هەرێم دەنێردرێت، بەڵام باسی ئەوە ناکەن کە ئەیدەنەوە بە خاوەنەکانیان کە مووچەخۆرانی هەرێمە کە لێیان بڕدرا بە بیانوی نەناردنی بودجە لە بەغداوە، ئێستا هیچ بیانویەک نەما، نەوت لە بەرزترین نرخە، پارە لە عێراقەوە دێت، شەڕی داعش نەما، کەرەنتینە نەما، داهاتی ناوخۆ باشە، دۆلاریش بەرزبۆتەوە کە هەرێم نەوت بە دۆلار دەفرۆشێت، چواردە لیوای پێشمەرگە هاوپەیمانان مووچەی ئەدەن، ئێستا هیچ بیانویەک نەماوە بۆ بەردەوامی لێبرین، تکایە دوا قسەی خۆتان بکەن. کە ئەم بابەتەم نوسیوە ئەزانم حیزبەکەی من لە حکومەتە و هێزێکی سەرەکیە، بەڵام ئێمە فێر نەکراوین بێ دەنگ بین و کاری ئێمەش پارێزەرایەتی خەڵکی کوردستانە مانای ئەوە نیە لە هەموو شت بێ دەنگبین.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button