ئەنجوومەنی وەزیران دەوامی فەرمانبەران رێکدەخاتەوە

لڤین:
ئەمڕۆ ئەنجومەەنی وەزیران گفتوگۆی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی (١١) له یاسای بودجه‌ی عێراقی فیدراڵ دەکات و بۆ رێکخستنەوەی دەوامی فەرمانبەرانیش بڕیار دەدات.
ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، کۆبونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆی ئەمنجامدەدات.
کۆبونەوەکە بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی ،جێگری سەرۆکی حکومەت بەڕێوەدەچیت و تیایدا پوخته‌ی سه‌ردانی شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ ئه‌وروپا دەخرێتەڕوو.
بە گوێرەی راگەیەندراوی فەرمانگەی میدیا‌و زانیاری حکومەتی هەرێم هەر لەو کۆبوونەوەیەدا “دوا پێشهاته‌كانی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی، نه‌وت و بانكی بازرگانی (TBI) بۆ مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی (١١) له یاسای بودجه‌ی عێراقی فیدراڵ بۆ ساڵی ٢٠٢١،و خستنه‌ڕووی ده‌رئه‌نجامی دوا كۆبوونه‌وه‌كانی شاندی دانوستانكار بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له رۆژانی ٥/٣١ تاوه‌كو ٢٠٢١/٦/٢ و رۆژی ٢٠٢١/٦/٧ له به‌غدا”
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکەدا باس لە بابه‌تی ڕه‌شنووسی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢١ دەکرێت و ڕێكخستنه‌وه‌ی ده‌وامی دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش دەخرێتە بەرباس.
پێشتر ره‌شنووسی بڕیارێك رێکخستنەوەی دەوامی فەرمانبەران له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون ئاماده‌كرابوو و ئاراسته‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كرابوو.