لە هەولێر كەسێك بە تۆمەتی دزینی بڕێکی زۆر دۆلار دەستگیر كرا

لڤین:
پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی كەسێكی ڕاگەیاند کە بە دزینی بڕێکی زۆر دۆلار تۆمەتبار کراوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی پۆلیسی شاری هەولێر، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نوسینگەی رۆژهەڵات، تۆمەتبارێكیان بە ناوی (هـ.ح.خ) تەمەن 32 ساڵ، دەستگیر كردووە، كە لە بەردەم هۆتێلێك لە شەقامی 60 مەتری، لەناو ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیاندا بڕی (11 هەزار و 500 دۆلار)ی دزیوە.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیس تۆمەتبارەکە دانی ناوە بە تاوانەكەیدا كە بە جیا پێنج تاوانی دزیكردنی دیکەی لە هەمان شوێن ئەنجام داوە.
پۆلیسی هەولێر ئاشکراشیکردووە کە لەئێستادا تۆمەتبارەکە بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان، بەندكراوە و لە كاتی دەستگیركردنیشیدا، دەست بەسەر كۆی پارە دزراوەكەدا گیراوە و رادەستی خاوەنەكانیان دەكرێتەوە.