بەهۆی بەرز بوونەوەی نرخی بەنزین وەزیری سامانە سروشتییەكان بانگهێشتی پەرلەمان دەكرێت

لڤین:

لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان، لەسەر گرانبوونی نرخی بەنزین بانگهێشتی وەزیری سامانە سروشتییەكان دەكەین تا ڕوونكردنەوە لەبارەیەوە بدات

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی پەرلەمانی كوردستان، ئەمڕۆ ( سێشەممە، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ) لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكان به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی چه‌ند پرسێك بەسەرپەرشتیی عەلی حەمە ساڵح سەرۆکی لیژنەكە کۆبووەتەوە.

ئاماژە بەوەیشدراوە،” لەکۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ له‌سه‌ر گرانیی نرخی به‌نزین و كوالێتی به‌نزین و گازوایل کراو لیژنه‌كە بڕیاریدا نوسراوێك ئاڕاسته‌ی وەزارەتی سامانەسروشتییەکان بكات بۆ بانگهێشتكردنی وه‌زیری سامانه‌سروشتییه‌كان بۆ لیژنه‌كه‌، به‌مه‌به‌ستی پێدانی ڕوونكردنه‌وه‌ی پێویست له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه‌و گفتوگۆكردن له‌سه‌ری و چۆنیه‌تیی چاره‌سه‌ركردنی”.

لەبەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،” هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌گرانیی نرخی کارەبا لەسەر پڕۆژەکانی پیشەسازی كرا و ئامادەبووان چەندین سەرنج و تێبینی و بیروڕایان له‌وباره‌یه‌وه‌ ئالوگۆڕکرد”.

چەند ڕۆژێکە لە هەرێمی کوردستان نرخی بەنزین لە بەنزینخانەكان زیاتر بەرزبووەتەوە و لە ئێستادا نرخی یەك لیتر بەنزینی نۆرماڵ بە ٧٠٠ دینار و بەنزینی موحەسەن بە ٧٥٠ دینار و سوپەریش ٨٥٠ دینارە ئەوەش نیگەرانی شۆفێرانی لێكەوتووەتەوە و دوای دابەزینی نرخەكەی دەكەن.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button