بڕیاردراوە قاچاخچێتی بە هەنگوینەوە ڕابگیرێت و ھەرکەسێکیش بیکات سزا دەدرێت

لڤین:

عەلی حەمە ساڵح، ڕایدەگەیەنێت، دوای بە دواداچوونەکانیان بۆ دۆسیەی قاچاخچێتی کردن بە هەنگوینەوە لایەنی پەیوەندیدار بڕیاریداوە ئەو جۆرە قاچاخچێتییە ڕابگیرێت و ھەرکەسێکیش بیکات سزا بدرێت.

عەلی حەمە ساڵح، پەرلەمانتاری هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە بەدواداچوونەکانی بۆ دۆسیەی قاچاخچێتی کردن بە هەنگوینەوە، لە فەیسبوکی خۆی ئەنجامی بە دواداچوونەکانی بۆ ئەو دۆسیەیە ئاشکراکرد.

ئەو پەرلەمانتارە لەبارەی ئەنجامەکەوە نوسیوویەتی: “پاش بەدواداچوونی وردو بڵاوکردنەوەی زانیاری و بەڵگە لەسەر ئەم قاچاخچێتیە و زیانگەیاندن بە زیاتر لە حەوت ھەزار ھەنگەوان و لەناوبردنی سامانی نیشتیمانی و مەترسی تەندروستی، لایەنی پەیوەندیدار بڕیاری داوە ئەم قاچاخیە ڕابگیرێت و ھەرکەسێکیش بیکات سزا بدرێت”.

عەلی حەمە ساڵح، لە کۆتایشدا نوسیویەتی: ئێمەش چاودێر دەبین و ھەرکەسیش زانیاری دروستی ھەبوو لەسەر بەردەوامی ھێنان و وردەکاری ئەم قاچاخچێتیە، ئاگادارمان بکاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button