كۆمسیۆن وادهی هاوپهیمانێتی لایەنەکان و خۆكاندیدكردنی بۆهەڵبژاردنی داهاتوو درێژكردهوه

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان پێکهێنانی هاوپەیمانێتی لایەنەکان و خۆكاندیدكردنی بۆ ههڵبژاردنی داهاتووی عێراق درێژكردەوە.
لقی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە لە شاری هەولێر سازیکرد، ڕایگهیاند، وادەی پێکهێنانی هاوپەیمانیی حزبەکان بۆ 10ی شوبات درێژكراوهتهوە، هەروەها کاتی خۆتۆماركردنی کاندیدەکانیش بۆ سهرهتای 1ی 3ی 2021 درێژكراوهتهوه.
بڕیارە ڕۆژی 10ی 10ی 2021ی ههڵبژاردنی پێشوهختهی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت.