شیری ئەو دایکانەی تووشبووی کۆرۆنان کێشە بۆ منداڵ دروست ناکەن

لڤین:

لە توێژینەوەیەکی دەستەی لێکۆڵینەوەی نەتەوەیی ئیسپانیا دەرکەوتووە کە شیری ئەو دایکانەی کە تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنان بە هیچ شێوەیەک شیرەکەیان کاریگەری ڤایرۆسەکە هەڵناگرن.

دەستەکە ئاشکرایکردووە، شیری دایکەکان هەڵگری دژە تەنن، تەنانەت ئەگەر دایکەکە توشبووی کۆرۆناش بێت، کێشە بۆ منداڵ دروست ناکات ئەگەر ئەو شیرە بخوات.

توێژینەوەکە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ڤالەنسیا ئەنجامدراوە لە ژێر ناوی (مێڵک کۆرۆنا) نمونەی شیر لە 75 دایک وەرگیراوە، شیری دایکەکان هەڵگری ڤایرۆسەکە نەبوون، بەڵکو دژە تەنانیان تێدایە کە لەشی دایکەکە دەریدەدات.

ئەوەشی تیادا روونکراوەتەوە، شیری دایک توانای گواستنەوەی دژە تەنەکانی هەیە و لەو نمونانەی کە وەرگیراوە هەر یەک لە دایکەکان ڤاکسینی جۆری ئیسترانزیکا وفایزەر و مۆدێرنایان بەکارهێناوە و هەریەکەیان بە پێی ژەمی ڤاکسینەکە دژە تەنەکانیان هەڵگرتووە.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button