ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس یه‌ك ملیار دیناری موچەی برد و هەڵهات بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات

ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس له فه‌رمانده‌یی پۆلیسی شاری به‌سره یه‌ك ملیار دینار موچه‌ی كارمه‌ندانی پۆلیسی بردووە و بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات هەڵهاتووە.
ماڵپەڕی سۆمەریەنیوز، بڵاویکردەوە چەند ڕۆژێک پێش ئێستا ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس کە ژمێریاره له فه‌رمانده‌یی پۆلیسی فریاکەوتنی به‌سره یه‌ك ملیار دینار موچه‌ی كارمه‌ندانی پۆلیسی بردووە و دیار نه‌ماوه و باس لەوەدەکرێت کە بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌ڵهاتبێت.
بەگوێرەی زانیارییەکان ئەفسەرەکە لەڕۆژی دابەشکردنی موچەکەدا کە هاوکات بووە لەگەڵ رۆژی یارییه دۆستانه‌كه‌ی نێوان عێراق و كوه‌یت كه له به‌سره سازكرا، موچه‌ی ژماره‌یه‌كی كه‌م له پۆلیسه‌كانی داوه و به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌وانی دیكه سه‌رقاڵی پاراستنی ئاسایشی یاریگاكه بوون، موچه‌كه‌ی بۆ رۆژی دواتر هه‌ڵگرتوه، رۆژی دواتریش كاتێک پۆلیسه‌كان چونه‌ته‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی فریاكه‌وتن بۆ وه‌رگرتنی موچه‌كانیان، ئه‌فسه‌ره‌كه له‌وێ نه‌بووه و نزیکەی یه‌ك ملیار دیناری موچه‌كان له‌لای ئه‌فسه‌ره‌كه ماوه.
دوای دیارنه‌مانی ئه‌فسه‌ره‌كه، لەئێستادا باس لەوە دەکرێت کە ئه‌فسه‌ره‌كه ڕایکردوەتە ده‌ره‌وه‌ی وڵات.