“چانسێک لەناو ۸ ملیار مرۆڤدا”

لڤین: وەرگیراوە لە فەیسبووکی گۆران دوکانی
نەهەنگێک ڕاوچیەک ئەخوات و ئەیتفێتەوە! هەمان کەس پێشتر لەکەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکدا ڕزگاری بوە!
ڕەنگە زۆربەمان ڕۆژانە توانج لەهاوڕێکمان یان کەسێکی نزیکی خۆمان بەین بەوەی کەشانصی لەشتێکدا هەیە، بەلام شانصو بەخت ئەمەیە کەبڕوا ناکەم لەناو هەر ۸ ملیار مرۆڤەکەی سەرزەوی کەس ئەو شانصەی هەبوبێت کاتێک هاولاتیەکی ئەمریکی بەناوی مایکڵ پایکرد (Michael Packard ) تەمەن ٥۷ ساڵ کەڕاوچیەکی لۆبستەیە (جۆرێکە لە قرژاڵ) ڕۆژی هەینی ڕابردوو ۱۱/٦ لە کەناراوەکانی پرۆڤیس تاون، لەهەرێمی مەسچوستس کاتێک سەرقاڵی ڕاوکردن ئەبێت لەپڕ نەهەنگێک بۆ ژەمە خواردنێک قەپی پیائەکات بەلام دوای ئەوەی نزیکەی ٤٠ سانیە لەناو دەمی ئەیهێڵێتەوە تامەکەی بەدڵ نابێت و ئەیتفێتەوە!.
مایکڵ بە میدیاکانی ئەمریکاو جیهانی ڕاگەیاند: “دوای ئەوەی چاوەڕێی مردنی خۆم بوم لەناو زاری نەهەنگەکەدا بەلام کاتێک زانیم نەهەنگەکە لەکەناراوەکە تفیمیەوە!.
وەک مایکڵ خۆی دەڵێت: ” جگە لەوەی سەری و هەندێک شوێنی جەستەی ئازاری پێ گەیشتوە بەڵام تەنانەت هیچ ئێسکێکی جەستەشی نەشکاوەو ئێستاش باری تەندروستی جێگیرە”.
هەروەک میدیاکانی ئەمریکاو جیهان مایکڵ بەجادوگەر ناودەبەنو دەڵێن (زیاتر لەجارێک فێڵی لەمردن کردوە!) دوای ئەوەی لە ۲۹ی نۆڤەمبەری ساڵی ۲٠٠۱یشدا لەکاتی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەیدا لە گەشتی سان هۆزەی پایتەختی کۆستاریکادا کە ۳ قوربانی لێ کەوتەوە بەڵام مایکڵ بەسەلامەتی لەگەڵ چوار لەسەرنشینەکانی دیکە ڕزگاریان بوو لەمردن دوای ئەوەی دوو شەوی لەجەنگەڵ بەسەربرد پێش ئەوەی تیمەکانی فریاگوزاری بیاندۆزنەوە!
سەرچاوە: NPR، New York Post, BBC, ABC News, Washington post

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button