ئەردۆغان گەیشتە ئازەربایجان

لڤین:

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان گەیشتە باکوی پایتەختی ئازەربایجان و بڕیارە لە سەردانەکەیدا زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتەدا بکات.

ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی بڵاویکردەوە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکۆماری تورکیا، بەمەبەستی ئەنجامدانی دیدار و کۆبوونەوەی فەرمی، بە فڕۆکەی تایبەتی “TC-TUR” گەیشتە باکو پایتەختی ئازەربایجان و لە فڕۆکەخانەی حەیدەر عەلیێڤ لەلایەن هەریەک لە جێگری سەرۆک وەزیرانی ئازەربایجان، یەعقوب ئەییبۆڤ و جێگری وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، هەلەف هالەفۆڤ و باڵیۆزی ئازەربایجان لە ئەنقەرە، هازار ئیبراهیم و باڵیۆزی تورکیا لە باکو، جاهیت باغجی-ەوە پێشوازیی لێکرا.

بە گوێرەی هەواڵەکە ئەردۆغان لە سەردانەکەیدا، هەریەک لە خولوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا و فەخرەددین ئاڵتوون، سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆمار، ئیبراهیم کاڵن، وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆمار و عومەر چەلیک وتەبێژی ئاک پارتی و ژمارەیەک ئەندامی پەرلەمانی تورکیا یاوەری دەکەن.

بڕیارە ئەردۆغان لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەیدا، سەردانی شاری شوشا لە قەرەباغ بکات کە لەماوەی ڕابردوودا لەلایەن ئازەربایجانەوە داگیرکرا و لەوێ لەلایەن سەرکۆماری ئەو وڵاتە، ئیلهام عەلییێڤ-ەوە لە رێوڕەسمێکی فەرمیدا پێشوازی لێبکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button