وەزارەتی تەندروستی دوو بڕیاری سەبارەت بە پشکنینی کۆرۆنا ڕاگەیاند

لڤین:

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ ( سێ شەممە، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ) بڵاوی کردووەتەوە، تێیدا دوو بڕیاری سەبارەت بە پشکنینی کۆرۆنا، رایگەیاندووە، لە خاڵی یەکەمدا هاتووە، “ئەو هاووڵاتییانەی کە دەرەنجامی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنای پشتڕاستكراو و باوەڕپێكراوی هەبێت كەمتربێت لە ( ٤٨ ) كاتژمێر لەكاتی گەیشتن پێویست بە وەرگرتنی نموونەی پشكنین ناكات”.

لە خاڵێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە: “ئەو هاووڵاتییانەی بڕوانامەی وەرگرتنی دوو ژەمی ڤاكسینی دژە ڤایرۆسی كۆرۆنای پشتڕاستكراو و باوەڕپێكراوی هەبێت، لەکاتی گەیشتن پێویست بە وەرگرتنی نموونەی پشكنین ناكات”.

دەقی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی:…

لەبەر بەرژەوەندی گشتی و رەچاوکردنی رێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان، هەروەک پێشتر رامانگەیاندبوو بۆ پێداچوونەوە بە رێکارەکان و گونجاندنی لەگەڵ هەڵومەرج و بارودۆخی ئێستای کۆرۆنا لە جیهان و هەرێمی کوردستان، دوابەدوای رەچاوکردنی ئاستی رەوشی تەندروستی و ئاسایی بوونەوەی هاتووچۆ و گەشتکردن و ئاسانکاری بۆ هاووڵاتییان لە گرتنەبەری رێكارەكانی خۆپارێزی و وەرگرتنی نموونە بۆ پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا، لەلایەن وەزارەتی تەندروستی بڕیاردرا بە:

وەرگرتنی نموونە و پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ هاووڵاتییان كە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان دەگەڕێنەوە لەڕێگەی دەروازە سنوورییەكان و فڕۆكەخانەكان ئەنجام دەدرێت جگە لە:

1- ئەو هاووڵاتییانەی کە دەرەنجامی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنای پشتڕاستكراو و باوەڕپێكراوی هەبێت كەمتربێت لە 48 كاتژمێر لەكاتی گەیشتن پێویست بە وەرگرتنی نموونەی پشكنین ناكات.

2- ئەو هاووڵاتییانەی بڕوانامەی وەرگرتنی دوو ژەمی ڤاكسینی دژە ڤایرۆسی كۆرۆنای پشتڕاستكراو و باوەڕپێكراوی هەبێت، لەکاتی گەیشتن پێویست بە وەرگرتنی نموونەی پشكنین ناكات.

د. ئاسۆ حەوێزی

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی

١٥ ی حوزەیران ٢٠٢١



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button