بابەكر زێباری:

نیوەی پەكەكە زیاتر میتی توركیان، هەر شتێك توركیا بەپەكەكە بڵێت دەیكات

لڤین:

بابەكر زێباری بەرپرسی ئۆپەراسیۆنەكانی پارتی لەپارێزگای دهۆك لە چاوپێکەتنێکیدا لەگەڵ هاوڵاتی، ڕایگەیاندووە،” پەكەكەش بەبڕوای دارودەستی توركیا نیوەی پەكەكە زیاتر میتی توركیان، هەر شتێك توركیا بەپەكەكە بڵێت دەیكات، ئەوان هۆكاری سەرەكین كەتوركیا رابكێشن بۆ ناو خاكی هەرێمی كوردستان”.

هەروەها وتویەتی،” پەكەكە بۆ ئەوە دروستبووە كە دۆخی كورد تێكبدات، ئەم شەڕە شەڕی پەكەكەو پارتی نیە ، بەڵكو شەڕی پەكەكە لەگەڵ هەموو كوردستانە، ئۆجەلان لەسێ‌ كۆنگرەدا دەڵێت من لەگەڵ میتی تورك پلانمان داڕشتووەو هەموو پارتەكانی كورد لەباكور لەناوبران”

سەبارەت بە سوپای تورکیا و داگیرکاریەکانی لە هەرێمی کوردستان، بەرپرسەکەی پارتی وتوەتی،” من ناڵێم توركیا داگیركەرە، چونكە داگیركەر دەبێت بمێنێتەوە تا هەتاهەتایی و بڵێت ئەمە خاكی منە، هاتووەتە عەفرین دەڵێت من دەمەوێت سنورەكان كونتروڵ بكەم، هاتووەتە ناو عێراقیش بۆ ئەوەی سنورەكانی خۆی كونتروڵ بكات، ئەگەر سبەی پەكەكە نەمێنێت دەبێت توركیا لەناو خاكی هەرێم بچێتە دەرەوە، داگیركردن جیاوازە لەگەڵ تەقەدومێكی سەربازیی”.

لە کۆتایدا ئاشکرایشی کردووە،” توركیا تەنها ( ١١ ) كیلۆمەتر هاتووەتە ناوخاكی هەرێم، هیچ رێككەوتنێك لەنێوان پارتی و توركیادا نیە، بیانووی توركیا ئەوەیە كە پەكەكە بەڕێكخراوێكی تیرۆریستی دادەنێت و لەسەر سنورەكانی عێراقە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button