زیانلێکەوتوانی کەمپی شاریا 500 هەزاردینار قەرەبوو وەردەگرن

لڤین:

وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، بەبڕی 500 هەزار دینار قەرەبووی زیان لێکەوتوانی ئاگرەکەی کەمپی شاریای دهۆك دەکەنەوە.

ئیڤان فایەق وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراقی رایگەیاند، لەو بڕە پارەیەی بۆ قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتووانی كەمپی شاریا دانراوە لەقۆناغی یەكەمدا 136 خێزان سودمەند دەبن هاوكات بەهەماهەنگیش لەگەڵ لایەنەکانە پەیوەندیدارەكان بەدواداچوون بۆ کەسانی شایستەش کراوە.

وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا ديڵێت ئەو کەسانەی لەم قۆناغەدا قەرەبوو وەردەگرن هەریەکەیان 500 هەزار دینار وەردەگرن و دەشڵێت:  پرۆسەی دابەشکردنی پارەی قەرەبووكردنەوەكە لەلایەن لیژنەیەکی هاوبەشەوە كە لە نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق و بەرێوەبەری بەشی پارێزگاکانی ناوەڕاست و شانەی ئەمنی و بەرێوەبەری ناحیەی فائدە بەهەماهەنگی لەگەڵ یەكەی کارگێری کەمپەکە بەرێوەدەچێت.

لە رۆژی 4ی ئەم مانگە  ئاگرلە ناوکەمپی شاریای ئاوارەکانی شنگال لە قەزای سێمێلی سەر بە پارێزگای دهۆک کەوتەوە و بەهۆیەشەوە شەش کەس برینداربوون، زیاتر لە 300 خێوەت سوتان و 110 خێوەتی دیکەش زیانیان بەرکەوت.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button