ئەیھان سەعید:

دیدارە تراژیدیەکەش دەکەنە منەت!

لڤین: ئەیھان سەعید

ئەمرۆ ھاوسەری یەکێک لەزیندانیانی بادینان کە شێوەی ھاوسەرە زیندانیکراوەکەی بەو کێش دابەزین‌و خراپیەوە بینی لەھۆش خۆی چۆ!

دوای سەرەدانی سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی لیژنەی ناوخۆ لە رۆژی پێنجشەممە و رێکخستنی مواجھە، کاتژمێر ١٢ی نیوەرۆی ئەمرۆ کەسوکاری زیندانیانی بادینان سەرەدانی زیندانی ئاسایشی ھەولێریان کرد بۆ بینینی سزادروان، ئەوەی جێگای شانازیە گشت سزادراوانی بادینان بە ئیرادەیەکی بەرزوەوە وتیان ئێمە بێ تاوانین و نەک شەش سال بەڵکۆ ٢٠ ساڵیش زیندانی بکرێین سەربەرزین چۆنکە لەسەر داوای مافی خەڵک و عەدالەتخوازی زیندانیکراوین.

ھەرچەندە بە قسەی خۆیان مامەلەی ئاسایش لەگەڵ زیندانیان باشتر بوە، بەڵام پێویستیان بە دکتۆرە بۆ تەندروستیان و شوێنی خەوتنە کە لە ھوڵێکی ٥٠ مەتری بەپێ ئاستی ستاندارد دەبێت ٣٠کەسی تێدابێت کەچی ١٣٥ زیندانی تێدا بەجێ کراون، بەپێ یاسا پێویستە حوکمدراوەکان بگوازرێنەوە بۆ چاکسازی گەوران و مواجھەیان ھەبێت نەک لە ئاسایش بن و دوای ھەشت مانگ دیدارەکەیان بکەنە منەت.

بەراستی نادادی و بێ وژدانیە دەستەڵات ئەم چالاکوان و رۆژنامەنوسە بوێرو پاک و بێ تاوانانە بەو شێوەیە سزابدات و تەحەدای ھێزو سزا لەگەڵ چەند کەسێکی مەدەنی بکرێت، دەبێت پارتی لەجیاتی سزادانی خەلکی نارازی بۆ بێدەنگکردنی جاددەی بادینان بیر لە خزمەت و چاکسازی و سزادانی بەرپرسە گەندەڵەکان بکات. بەھیواین و نابێ بوەستین تا زیندانیەکان ئازادبکرێن و بە خێزانەکانیان شاد ببنەوە.

ئەیھان سەعید
١٣ی ٦ی ٢٠٢١ش

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button