لە ١٠ رۆژی داھاتوودا پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی دەخرێتە دەنگدانەوە

ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند کۆبوونەوەکانی لیژنەکەیان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی ٢٠٢١ بەردەوامە و لە ١٠ رۆژی داھاتوودا پڕۆژەیاساکە لە پەرلەمان دەخرێتە دەنگدانەوە.
بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە لێدوانێکیدا زانیاریی زیاتری خستەڕوو رایگەیاند، دوو ھەفتەیە کۆبوونەوەکانی لیژنەکەمان بۆ گفتوگۆکردن و ھەڵسەنگاندنی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی ٢٠٢١، بەردەوامە و تائێستاش خوێندنەوەی یەکەممان بۆ پڕۆژە یاساکە تەواوکردووە و لە ئێستادا دەستمان بە خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاساکە کردووە.
سەفار ئاماژەی بەوەشدا کە لیژنەکە کۆی گشتیی خەرجییەکانی لە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی ٢٠٢١، لە ١٦٤ تریلیۆن دینارەوە کەمکردووەتەوە بۆ ١٣٠ تریلیۆن دۆلار ئەوەش لەڕێگەی ئەوەی نرخی فرۆشتنی یەک بەرمیل نەوت لە پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی ٢٠٢١دا، لە ٤٢ دۆلارەوە بەرزکراوەتەوە بۆ ٤٥ دۆلار.
وتیشی: چاوەڕان دەکرێت، پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی ٢٠٢١ لە ماوەی ١٠ رۆژی داھاتوودا، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بخرێتە دەنگدانەوە.